|
"مه‌لالی جوویا" ده‌نگی بوێری ژنی ئه‌فغان دژی
کۆنه‌په‌رستی و تفه‌نگ سالاران،ته‌نیا نه‌هێڵین
رۆژی دووشه‌مه پارلێمانی ئه‌فغانستان( که به
زبانی پشتوون "ولسی جه‌رگه") له کۆبوونه‌وه‌ی
گشتی خۆیدا به زۆربه‌ی ده‌نگ ئه‌ندامه‌تی خاتوو
"مه‌لالی جوویا" ژنه ئه‌ندام پارلێمان له
"ویلایه‌تی فورات" ی هه‌ڵپه‌سارد و ئیجازه‌ی
سه‌فه‌ریشی لێ مه‌منووع کرد. پارلێمانتارانی
ئه‌فغان هۆکاری ئه‌م هه‌نگاوه خۆیان ، قسه‌کانی
ئه‌وخاتوونه ناوبردووه که‌له وتووێژ له‌گه‌ڵ
ڕاگه‌یه‌نه‌رێکدا کردوویه و له‌وی ته‌وهینی به
پارلێمانتارانی ئه‌فغان کردووه.
گه‌رچێ ته‌وهین و شکاندنی
حورمه‌تی ئینسان ، ته‌نانه‌ت جه‌ناته‌کارگه‌لێکی
تفه‌نگ سالار که ئێسته به‌زه‌بری هێزی چه‌کدار و
تریاک خۆیان خزاندووته نێو پارلێمانی
ئه‌فغانستانه‌وه، به‌روا نازانین و هیچ دیفاعێک
له به‌رواوه‌رد کردنه‌کانی خاتوو مه‌لالی جوویا
ناکه‌ین، به‌ڵام بێگومان بڕیاری پارلێمانی
ئه‌فغانستان دژی خاتوو "جوویا" ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و
قسانه نیه و بێگومان مه‌به‌ستی گه‌وره‌تر له
پشت ئه‌و بڕیاره‌وه هه‌یه. ئه‌گینا به‌پێی
هه‌واڵده‌ریه‌کان و قسه‌ی خه‌ڵکی ئه‌فغان،هه‌ر
ئه‌و پارلێمانتارانه خۆیان رۆژانه قسه‌ی زۆر
خراپتر و بێ نزاکه‌تانه‌تر به‌یه‌ک ده‌ڵێن و گوڵی
رووشیان ناژاکێت!!
ڕاستی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی
زۆری پارلێمانتارانی ئه‌فغانستان نه‌ک له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌نگی ئازادی خه‌ڵک، به‌ڵکه به‌هۆی
ڕاده‌ی ده‌س رۆیشتن و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات
به‌شێوه‌ی عه‌شێره‌تی ،کورسی پارلێمانیان پێ
بڕاوه. که ئه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌فغانستان هه‌بوونی
ده‌سته‌ی چه‌کداری ڕاورووتکه‌ر ده‌وری سه‌ره‌کیی
هه‌یه.
ئێمرۆ پاش ڕووخانی تاڵه‌بان
،له سه‌رینی بوونی هێزه‌کانی ئامریکا و
هاوپه‌یمانه دێموکرات و پێشکه‌وتووه‌کانی له
ئه‌فغانستان، هیچ گۆڕانێکی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا نه‌هاتووه و زۆربه‌ی
ئه‌و یاسایانه‌ی که تاله‌بان دایسه‌پاندبوون، له
جێگه‌ی خۆیدا ماون. له‌م باره‌وه ده‌بێ ئیشاره
به یاساکانی دژ به‌ژن بکرێت. چوون به‌ڕاستی ژن له
ئه‌فغانستان وه‌ک ئاژه‌ڵ و حه‌یوان له‌گه‌ڵی
ره‌فتار ده‌کرێ و ئه‌و پارلێمانتارانه‌ش که حوکمی
هه‌ڵپه‌ساردنی "مه‌لالی" ده‌ده‌ن، خۆیان یه‌کێک له
پێکهێنه‌ران و خوڵقێنه‌رانی ئه‌و وه‌زعه
ئاسته‌مه‌ن بۆ ژنی ئه‌فغان . ئاشکرایه که‌سانی وا
چاوی دیتنی بوونی ده‌نگێکی دلێری ژنی ئه‌فغانیان
نییه و هه‌ر ئه‌وه‌شه که دیانه‌وێ به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک بووه ده‌نگی مه‌لالی خه‌فه بکه‌ن.
به‌ڵام خاتوو مه‌لالی ده‌سبه‌جێ وه‌ڵامی دانه‌وه
و ڕاگه‌یاند هیچ بڕیار و هیچ کۆسپێک رێگه‌ی پێ شل
ناکات و درێژه به خه‌باته‌که‌ی ده‌دات.
به‌ڵی ،خاتوو مه‌لالی
نه‌به‌هۆی چوار قسه که له‌رووی ئیحساس و
تووڕه‌یه‌وه کردوویه له پارلێمان ده‌رده‌کرێ،
به‌ڵکوو به‌خاتری هه‌ڵوێسته دلێرانه‌کانیه‌تی که
ئا‌وا به‌دژی ڕاوه‌ستاون و کۆبوونه‌وه‌ی بۆده‌گرن
و له ئه‌ندامه‌تی پارلێمان هه‌ڵده‌سپێرن.
ئێمڕۆ خوشه‌ویستیی ئه‌و
ئینسانه گیان له‌سه‌ر ده‌سته(مه‌لالی جوویا)
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌وه که ڕاست تفه‌نگ
سالاران و خاوه‌نانی مه‌زراکانی خه‌شخاش و
کۆنه‌په‌رستانی گرتووه‌ته نیشانه، له نێو دڵی
ملوێنان ژنی ئه‌فغان و ژنان و پیاوانی یه‌کسانی
خوازی جیهاندایه. دلێر ژنێک که‌له‌و مه‌یدانه‌دا
که تفه‌نگ سالاران و شه‌ڕ سالاران حکوومه‌ت
ده‌که‌ن، ته‌ک و ته‌نیا و بێ تفه‌نگ و ته‌نیابه
پشتیوانیی سۆز و خوشه‌ویستیی ژنانی زه‌جر دیتووی
ئه‌فغان، بویرانه و دلێرانه ده‌نگی به دژی
کۆنه‌په‌ره‌ستی، یاساکانی دژی ژن و شه‌ڕسالاران
به‌رز کردووه‌ته‌وه؛ تا ئه‌و جێگه‌ی که ناوی پڕ
له شه‌هامه‌ت و بوێریی ئه‌م خانمه جیهانی
گرتووه‌ته‌وه و ده‌یان خه‌ڵاتی مافی ئینسانی و
دیفاع له ئازادی و ڕاده‌ربڕینی پێشکه‌ش کراوه و
ته‌نانه‌ت له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌دا به‌ربژاری
خه‌ڵاتی نوبێل کراوه(ساڵی 2005).
به‌ڕاستی مه‌گه‌ر له‌م
جیهانه و به‌تایبه‌ت له‌م ناوچه‌ی ئێمه‌دا که
ئیسلامی سیاسی و خورافات و دواکه‌وتوویی قووله
ده‌کات و یاسا و ره‌فتاری دژی ژن وه‌ک په‌ڵه‌ی
شه‌رم ناوچاوانی ته‌ک ته‌کی دانیشتووانی گرتووه،
چه‌ند ژنی وه‌ک مه‌لالی جویا، موختار
مایی(پاکستان) و ئه‌و شێرژنانه‌ی که له ئیران و
کوردستان بۆ یه‌کسانی و مافی خۆیان خه‌بات ده‌که‌ن
،هه‌یه؟ به‌دڵنیایه‌وه‌و زۆر که‌م ، به‌ڵام هه‌ر
ئه‌و ده‌نگانه بیروبۆچوون و بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی
شه‌رێعه‌ت و ئیسلام و خورافاتیان وه‌له‌رزه
خستووه، بۆیه هه‌ر ئان و سات له تارانه‌وه تا
ئیسلام ئابادی پاکستان ، له کابوله‌وه تا موسڵ
، و له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی‌دا، پیلان و
کرداری دژی ئینسانی دژی ئه‌م ژنانه به‌ڕێوه
ده‌چی، ئه‌م پیلانانه چه‌ندین لایه‌نه‌ن،
له‌لایه‌که‌وه به‌شی دواکه‌وتوو و خورافاتیی
کۆمه‌ڵگه که نوقمی داب و نه‌ریته‌کانی سه‌رده‌می
به‌ردن، دژی ئه‌م ژنانه ته‌حریک ده‌کرێن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه نوێنه‌رانی ئیسلام(با
ده‌سه‌ڵات و بێ‌ده‌سه‌ڵات) به‌دژیان فتوا
ده‌رده‌که‌ن و فه‌رمانی کوشتنیان ده‌ده‌ن و له
هه‌مووی خراپتر ده‌سه‌ڵاته‌کانیش(گه‌ر خۆیان
نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بن) به‌خۆ رێکخستن
له گه‌ڵ داب و نه‌ریت و که‌ش وهه‌وای
کۆنه‌په‌رستانه "یاسا" و "قانوون"ی دژ به‌ژن
ده‌رده‌که‌ن.
بێگومان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
پارلێمانی ئه‌فغانستان دژی خاتوو "مه‌لالی
جوویا"،هه‌نگاوێکی ئاگاهانه‌یه و چه‌ند مه‌به‌ستی
شوێن گرتووه. یه‌که‌م؛ ئه‌وه‌ی مه‌سوونیه‌تی
پارلێمانی لێوه‌رده‌گرنه‌وه تا مه‌یدان بۆ
موحاکمه و دادگایی کردنی خۆش بکه‌ن. که بێگومان
به‌و یاسا به‌ڕبه‌ڕئاسایانه‌ی له ئه‌فغانستان
حاکمه، سزایه‌کی بێڕه‌حمانه‌ی بۆ ده‌بڕنه‌وه.
دووه‌م ئه‌وه‌ی که هه‌ستی گشتی و به‌تایبه‌ت
خه‌ڵکانی کۆنه‌په‌رست دژی ئه‌و خانمه هه‌ڵخڕێنن و
بواری کوشتنی خوش بکه‌ن. سێ‌یه‌م ئه‌وه‌ی
ناچاری بکه‌ن وڵات به‌جێ هیڵێ. ئه‌ڵبه‌ت خاتوو مه‌لالی
خۆی ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه له‌مردن ناترسێ.
چوون گه‌ر له‌مه‌رگ بترسایه، ئه‌و رێگه‌ی
هه‌ڵنه‌ده‌بژارد. به‌ڕاستیش هه‌روایه، چوون به‌و
ناو ناوبانگه‌وه مه‌لالی هه‌یه‌تی زۆر ئاسانه بۆ
ئه‌و که له وڵاتێکی دیکه‌دا دانیشی و قسه‌کانی
بکات، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین چووه‌ته زاری
ئه‌ژدیهاوه و وه‌زاڵه‌ی هیناون.
جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌موو
ئازادی و یه‌کسانی خوازان له ئاست ئه‌و
هه‌نگاوه‌ی کۆنه‌په‌رستانی ناو پارلێمانی
ئه‌فغانستاندا بێده‌نگ نه‌بن و وێڕای مه‌حکووم
کردنی ئه‌و هه‌نگاوه، له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی
یه‌کگرتوو، له ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه‌کانی
ئیئتلاف(ئیساف) و به‌تایبه‌ت ئامریکا بخوازن که
گیانی خاتوو مه‌لالی جوویا(که ئێسته زۆرتر له
هه‌رکاتێک له مه‌ترسی‌دایه ) بپارێزن.
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی ماڵپه‌ری هه‌ڵوێست
گۆڵانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|