|
هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکییه ،ده‌ور و هه‌ڵوێستی
گه‌لی کوردمان له باکوور
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
بێگومان هه‌مو لایه‌ن و کۆتڵه سیاسیه‌کانی
تورکییه(ئیمانی و عیلمانی، سێکۆلار و مه‌زهه‌بی
،ناسیونالیست و ... ) له سه‌ر کێشه‌ی کورد
به‌گشتی هاونه‌زه‌رن و بنه‌مای سیاسه‌ت و رێبازیان
نکۆڵی کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خۆدزینه‌وه له
سه‌لماندنی مافه‌رواکانی ئه‌م گه‌له‌یه.
له‌وه‌ش خراپتر هه‌رکام له‌م
کۆتڵانه‌ی که باسمان کرد، له‌مه‌یدانی کرده‌وه‌دا
جه‌وهه‌ری خۆیان نیشان داوه و هه‌رکامه‌یان (بۆ
ماوه‌یه‌کیش بووبێ) به‌شداری ده‌سه‌ڵات بوون و
له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتداریاندا ، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ
فیکری که‌مالیزم له سه‌ر کیشه‌ی کورد (که
له‌شکه‌ر و ژنراڵه چه‌کمه ره‌قه‌کانی
دیاریده‌که‌ن) خۆیان ده‌قداوه و شه‌ریکی سه‌رکوت
و هه‌وڵ بۆ توانه‌وه‌ی کورد بوون. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
ئه‌و رووناکبیرانه و یه‌ک دوو ده‌سته‌ی چکۆله‌ی
چه‌پ ناگرێته‌وه که به چاوێکیی دیکه‌ی جا چاو
له کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن .به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین
ئه‌و که‌س و ده‌ستانه هێند که‌م و لاوازن که هیچ
قورسایه‌کیان له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی تورکیه‌دا
نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه
که باسکرا، دونیای واقێع ئێمه ناچار ده‌کات
له‌سه‌ر هیندێک چه‌مک و بڕگه‌ی مێژوویی،
هه‌ڵوێستمان جیاواز له هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی بێت
و به‌شێوه‌ی وردتر بڕوانینه ئه‌و چه‌مک و بڕگه
مێژوویه. وه‌ک ده‌زانین له ئایه‌نده‌یه‌کی
زۆرنزیکدا له تورکییه دیسان هه‌ڵبژاردنی
پارلێمانی دێته ئاراوه. ئاشکرایه ئه‌و
هه‌لومه‌رجه‌ی که ڕێگه‌ی " هه‌ڵبژاردنی پێش
وه‌خت" ی خۆشکرد ،ئه‌گه‌رچێ نه ئیستا و
ڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام له داهاتوودا شوێنی
ڕاسته‌روخۆی له‌سه‌ر ژیانی تاک و کۆی
هاونیشتمانانی کوردمان له باکووری کوردستان و
هه‌روه‌ها هه‌موو دانیشتووانی تورکییه ده‌بێت.
وه‌ک ده‌زانین کێشه‌ی
عێلمانییه‌ت و ئیمانی بوونی کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت
(ئه‌گه‌رچێ نه به شێوه‌ی ئاشکرا) ته‌نگه‌ژه‌ی
سیاسیی له تورکییه قووڵ کردوه‌ته‌وه. ئه‌م
قووڵ بوونه‌وه‌ی ئاستی کێبه‌رکێی مه‌یدانی سیاسه‌ت
،له‌شکری دیسان هێنایه‌وه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی
تورکییه و هه‌ڕه‌شه‌ی کوودێتا دیسان باڵی به‌سه‌ر
که‌ش و هه‌وای کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیه‌دا کێشایه‌وه.
که هیچ دوور نییه به وه‌ڕێ خستنی شه‌ڕێکی
لاوه‌کی(ده‌سدرێزی بۆ باشووری کوردستان) بواری
ئه‌و کوودیتایه خوش بکه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ت بوونی شمشێرێکی
داموکلس به‌ناوی "چوونه نێو کۆمه‌ڵگه‌ی
ئوورووپاوه" هه‌میشه وه‌ک له‌مپه‌رێك له
به‌رانبه‌ر له‌شکه‌ر و ژنراڵه‌کاندا خۆی قوت
ده‌کاته‌وه. ئه‌گینا بێ هیچ دوودڵییه‌ک ،
نه‌یانده‌هێشت کار بکێشێته هه‌ڵبژاردنی ناوه‌خت و
وه‌ک له پێشدا چه‌ندین جار ئه‌نجامیان داوه، به
کودیتایه‌کی سه‌ربازی ئاڵتێرناتیڤی خۆیان به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیه‌دا ده‌سه‌پاند. دیاره نابێ
ئه‌وه‌مان له بیر بچێت که هێشتا مه‌ترسیی ئه‌و
کوودیتایه به‌سه‌ر ئاسمانی تورکیه‌دا خوله‌ی دێت
و چۆنیه‌تی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی له‌شکه‌ر و ژنراڵه‌کاندا شوێنی گاریگه‌ی
ده‌بێت. گه‌ر بێت و ئیسلامیه‌کان بیبه‌نه‌وه
(که زۆر له خۆیان دڵنیان و له‌سه‌ر نیزیک به
ته‌واوی ناوچه گوند نشین وشاره دوورکه‌وتوو و
چکۆله‌کان حیساب ده‌که‌ن) ، ئه‌وا له‌شکه‌ر و
ژنراڵه‌کان ئه‌مجاره به‌شێك له کۆمه‌ڵگه‌شیان
له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له کوودێتا که‌یان پشتیوانی
ده‌که‌ن. واتا خه‌ڵکێکی شار نشین ، که تێکه‌ڵێکن له
ناسیوناڵیسته عیلمانیه‌کان و خه‌ڵکانی سێکۆلار
.
له‌م نێوانه‌دا باکووری کوردستان به‌ته‌واوی
حیسابی جیاوازه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی
لایه‌نێک له نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیه و
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا (به عیلمانی و
مه‌زهه‌بییه‌وه) نابینێته‌وه که لانی که‌م
هه‌ڵوێستی ئینسانی له ئاست نه‌ته‌وه‌ی کورددا
هه‌بێ. بۆیه کورد له نێوان له‌به‌رداشێكدا گیری
کردووه که هه‌رچه‌شنه هه‌ڵوێستێک به قازانجی
هه‌ر کام له‌و لایه‌نانه‌ی که باسمان کرد ،هیچ
قازانجی بۆ کورد و مافه‌کانی تێدا نابێت و ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ش هه‌یه که پشتیوانی کردن له لایه‌نێك
،له درێژماوه‌دا کورد تووشی شه‌رمه‌ساری بکات و
مێژووی ڕابوردوو(هاوکاریی حکوومه‌تی ناوه‌ندی له
قه‌ڵاچؤکردنی ئه‌رمه‌نیان) له شکڵێکی دیکه‌یدا و
ئه‌مجاره به زیانی تێکڕای دانیشتوانی تورکییه
له قاڵبی ده‌سه‌ڵاتی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای ئیسلامی
سیاسی‌دا دووپات بێه‌وه. بۆ نموونه گه‌ر به‌شێک
له ده‌نگه‌کانی کورد بچێته سه‌ندووقی
ئیسلامیه‌کانه‌وه، بێگومان گه‌ر به فه‌رز ئه‌و
لایه‌نه سه‌رکه‌وێت، هیندێک گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له
ساختاری ده‌وله‌ت و کۆمه‌ڵگه‌دا پێك دنێنێ که
له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌ی تا ئیستا بووه و به‌ناوی
عیلمانیه‌تی که‌ماڵ موسته‌فا ناوبانگی
ده‌رکردووه، دژایه‌تی ده‌بێ. له هه‌لومه‌رجێکی
فه‌رزیی ئه‌وتۆدا، گه‌ر له‌شکه‌ر کوودتا بکات
ئه‌وه دیسان هه‌ر به‌زیانی کۆمه‌ڵگه‌ی توورکییه
و باکووری کوردستان ده‌بێ و گه‌ریش له‌شکه‌ر
کودێتا نه‌کات ،کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و له‌وانه
یه‌کێتی ئورووپا بێگومان په‌روه‌نده‌ی چوونی
تورکییه بۆ ناو ئه‌م یه‌کێتی‌یه بۆ هه‌میشه
داده‌خه‌ن. بیگومان ئه‌وکات کیشه‌کانی تورکییه له
حاڵه‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا قه‌تیس ده‌مێنێ که
پاشهاته‌کانی له ئێسته‌وه نادیارن، به‌ڵام وه‌ک
روواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که به زیانی ئه‌و نیمچه
دیموکراسی‌یه‌ی ئیستاش ده‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و
ترسه‌ی ئێمه بێجێگه نییه و له ڕابردوودا ئێمه
شاهێد بووین که به‌شێکی زۆر له ده‌نگی کورد
چووه‌ته سه‌ندووقی ئیسلامیه‌کانه‌وه. به‌ڵام
وه‌ک دیتوومانه ئیسلامیه‌کانیش له ده‌سه‌ڵاتدا
هیچ جیاوازیه‌کیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه
نه‌بووه و له دژایه‌تی کردنی کورد و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هیچ دوودڵ و دردۆنگ نه‌بوون.
باشترین ڕێگه بۆ به‌شداریی
کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، به‌شداری کردنی
سه‌ربه‌خۆ‌له لایه‌نه‌کانی ناو سیاسه‌تی تورکییه
و به‌تایبه‌ت ئیسلامی‌یه‌کانه و ڕاگه‌یاندنی
پێبه‌ند بوون به سێکۆلاریزم و دیموکراسی‌یه .
به‌لام ئه‌وه‌ش ده‌زانین که ده‌سه‌ڵاتداران و
له‌وانه له‌شکه‌ر له‌م کاته‌شدا که بنه‌ماکانی
سێکۆلاریزمه‌که‌ی که‌مالیزم(که خۆیان به
پارێزه‌ری ده‌زانن) وه‌مه‌ترسی که‌وتووه ،
ئاماده نین ده‌نگی زیاتر له 20 مێلون له
حه‌شێمه‌تی کورد بۆلای خۆیان ڕاکێشن . ئه‌م
لایه‌نه کونسێرڤاتیڤه ئه‌وه‌نده له ته‌عه‌سوب و
ناسیوناڵیزمی کوێردا رؤچوون که نابینن به‌و
شێوه‌یه ته‌نیا بواری سه‌رکه‌وتنی ئیسلامیه‌کان
خۆش ده‌که‌ن. ئه‌وه‌یه که ده‌بینین له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا، هه‌م له‌شکر و هه‌م دامه‌رزاوه
ده‌وڵه‌تییه‌کانی تورکیه، له‌باتی خۆشکردنی بواری
به‌شداریی هه‌رچی زۆرتری نه‌ته‌وه‌ی کورد، خه‌ریکی
به‌ربه‌ست کردنی به‌شداریی که‌سایه‌تییه سیاسی و
خۆشناو و سێکۆلاره‌کانی کورد وه‌ک خاتوو له‌یلا
زانا و هاوبیرانی ئه‌و به‌ڕێزه‌ن و به کۆسپدانان
له ڕێگه‌ی به‌شداریاندا، بواری ده‌نگدان به
ئیسلامیه‌کان له کوردستان خۆش ده‌که‌ن.
به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له باکوور و خه‌ڵکانی تاکی
خۆشناو و جێ موتمانه‌ی خه‌ڵک نابێ وه‌ک ڕابردوو
مه‌یدان بۆ ده‌نگهێنانی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستان
ئاواڵه بهێلنه‌وه. به‌ڵکوو ده‌بێ به پلاتفورمی
کونکرێتی خۆیانه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بچن که
ئه‌ویش ده‌نگدان به سێکۆلاریزم و دیموکراسی و
چاره‌کردنی ئاشتیانه و عادڵانه‌ی کێشه‌ی کورده.
واتا له هه‌ر حاڵه‌تێکدا ده‌وبێ هه‌وڵبدرێ له
کوردستان و له نێوان کوردانی دانیشتووی
شاره‌گه‌وره‌کانی وه‌ک ستانبوول و ئانکارا و..
تاکه ده‌نگێک له قازانجی ئیسلامی سیاسی نه‌چێته
سه‌ندووقه‌کانه‌وه.
هه‌موو دیارده‌کان
ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که قازانجی ئێسته و
ئایه‌نده‌ی کورد له‌وه‌دایه که لایه‌ن و
که‌سایه‌تییه سیاسی‌یه‌کانی (کورد) نابێ
هه‌ڵوێستی هه‌ڵه و کۆن پارێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی تورک تووشی دوودڵیان له ئاست
هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێش‌گرتن له سه‌رکه‌وتنی ئیسلامی
سیاسی بکات و بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ده‌بێ له
دروشمی دیفاع له سێکۆلاریزم و دێموکراسیی دووڕ
له ناسیوناڵیزم و چاره‌ی ئاشتیانه و عاددڵانه‌ی
کێشه‌ی کورددا زه‌ق ببێته‌وه. ئه‌و هه‌ڵوێسته
سه‌ربه‌خۆیه‌ی ڕێبه‌ری سیاسی کورد(به
که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆه‌کانه‌وه)
نه‌ته‌وه‌که‌مان له شه‌ریک بوون له هه‌ڵه
زیانباره‌کانی داهاتوو ده‌پارێزێ .
گوڵانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|