|
ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست
له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی
فاشیستی حکوومه‌تی ئێران دژ به کرێکار و
په‌ناخوازانی ئه‌فغان
ماوه‌ی
چه‌ندرۆژه که
حکوومه‌تی ئێران
که‌وتووه‌ته جێ‌جه‌کردنی سیاسه‌تی ده‌رکردنی
ئاواره و په‌ناخوازانی ئه‌فغانی. ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی ئه‌م سیاسه‌ته وه‌ک هه‌ر سیاسه‌تیكی
دیکه‌ی، به‌شێوه‌یه‌کی نائینسانی و بیڕه‌حمانه و
دوور له هه‌ر چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و نورمی
ئینسانی به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا ،هێزه‌کانی سه‌کوتگه‌ری
حکوومه‌تی ئێران، به پێچه‌وانه‌ی عورف و ئه‌خلاق،
به بێ هیچ چه‌شنه هوشدار و دیاریکردنی مۆڵه‌ت،
ده‌رژێنه
شوێنی کار یا نیشته‌جێ بوونی ئه‌و ئاواره و
په‌ناخوازانه‌و وه‌ک دیل و زیندانی ، به بێ
ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئیمکانی خۆکۆکردنه‌وه‌یان
پێبده‌ن، وه‌ک مه‌ڕوماڵات له پشتی کامێون و
ماشینی نیزامی‌یان ده‌که‌ن و ده‌یانبه‌ن له
سنووره‌کان هه‌ڵیان ده‌ڕێژن.
دیاره سه‌رکوتگه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی به‌و
ره‌فتاره نائینسانی و دوور له ئه‌خلاقه‌ش ڕازی
نابن و له زۆر شوێن ،به لێدان و ئه‌شکه‌نجه و
ئازار و ته‌نانه‌ت دابڕانی بنه‌ماڵه له یه‌کتر
ئه‌و ڕیبازه فاشیستیه ده‌به‌نه پێش. که
ته‌نیا له نموونه‌یه‌کدا، چه‌ند کرێکاری
ئه‌فغانیان له باڵه‌خانه‌یه‌که‌وه فڕه داوه‌ته
خواره‌وه، که دوویان ده‌سبه‌جێ به‌هۆی تێکشاویی
ئێسکی له‌شیان گیانیان له‌ده‌س داوه و ئه‌وانی
دیکه‌شیان به بێ ده‌رمان کردن و به له‌شی
بریندار و تێک شکاوه‌وه له سنوور
هه‌ڵڕشتوه، که ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی کابوڵ
له وه‌زعێکی زۆر خراپدان و ئیمکانی مردنیان
هه‌یه. له‌مباره‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان
به‌شێوه‌ی فه‌رمی به حکوومه‌ت ئێران و ره‌فتاری
وه‌حشیانه‌ی ئیعترازی کردوه.
به‌ڕاستی حکوومه‌تی ئێڕان چ ئامانجێک له‌م
ره‌فتاره فاشیستیانه ره‌چاو ده‌کات؟ ئایا وه‌ک
خۆی ده‌ڵێ بۆ ڕاگرتنی تولڕانسی بازاری کاره؟ ئایا
بۆ نه‌هێشتنی خراپه‌کاری وبه‌ڕیوه‌بردنی
"یاسایه"؟! به‌باوه‌ڕی ئێمه هه‌موو ئه‌وانه
بیانوون و حکوومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێ به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک بووه، سیمای " قاتێع" و
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی خۆی نیشان بدات که گویا توانای
ئه‌نجام دانی هه‌ر سیاسه‌تێکی هه‌یه و ئامانجی
سه‌ره‌کیش ترساندنی خه‌ڵکانی وه‌زاڵه هاتوه.
له‌باری بازاڕی کاره‌وه ،ئه‌وه‌ی کاری په‌ست و
بێ‌ده‌رامه‌ته به کرێکاریی ئه‌فغانیی ده‌سپێردرێن.
به‌شێوه‌یه‌ک نوێنه‌رانی کارفه‌رمایان(خاوه‌ن
کاران)ی کارگا چکۆله‌کان (بۆ قازانجی خۆیان )
دژایه‌تیی خۆیان له‌و ده‌رکردنه ڕاگه‌یاند و
وتیان: "ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سه‌ره‌تا کرێکار به‌و
هه‌قده‌سته‌ی ئه‌فغانییه‌وه بۆ ئێمه په‌یدا بکات
،پاشان ئه‌فغانی ده‌ربکات."(هه‌واڵده‌ری ئیلنا).
گریمان ئیستێدلاله‌کانی حکوومه‌تی ئێران له ئاست
خه‌ڵکی ئه‌فغانستاندا ڕاست بێت، ئایا ده‌بێ
به‌وشێوه په‌نابه‌رێک دیپۆرت بکرێته‌وه؟ ئایا
ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانیانه، خوێندکارانی "کوی
دانشگا"ن که‌له باڵه‌خانه‌وه فڕه‌یان ده‌ده‌نه
خواره‌وه؟ ئایا ئه‌و ئه‌فغانیانه له لات و
لومپه‌نه‌کانی لیباس شه‌خسی و به‌سیجی و سپا
شه‌رانی‌تر و دزتر و جه‌نایه‌تکارترن؟ ئایا له‌و
جه‌نایه‌تکارانه‌ی که‌له کرمان خۆیان ده‌بنه
بڕیارده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری قانوونی ئیسلامی و
خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌کوژن و دادگاکانی ئێران به
بێ‌تاوان یان ده‌ناسێ، جه‌نایه‌تکارترن؟ ئاشکرایه
که وا نییه و گه‌ر بڕیار بێت، دز و جه‌نایه‌تکار
و قاتڵ له ئیران ده‌رکرێت، ده‌بێ سه‌رکرده‌کانی
حکوومه‌تی ئێران و داروده‌سته چه‌قۆکێش و
لومپه‌نه‌کانی بن، نه‌ک خه‌كڵکی په‌نا هاوردووی
ئه‌فغان.
گه‌ر له باری یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیشه‌وه
بڕوانینه ئه‌م حه‌ره‌که‌ته دوور له ئه‌خلاق و
پڕه‌نسیپه‌ی حکوومه‌تی ئیسلامی، دیسان ئه‌و
حکوومه‌ته مافی ده‌رکردنی ئه‌و ئه‌فغانانه‌ی
نییه. چوونکه ده‌وڵه‌تی ئێران یاساکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ په‌نابه‌ری و په‌نا خوازی
ئیمزا کردووه. و ده‌بێ به پێی یاساکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ په‌ناخوازاندا
بجووڵێته‌وه. به پێی ئه‌و یاسایانه کاتێک
که‌سانێک له به‌ر نائه‌منی و شه‌ڕ په‌نا بۆ
وڵاتێکی دیکه ده‌به‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌ته مافی
دیپورت کردنیانی نییه. ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که
هه‌موو ده‌زانین که خه‌ڵکی ئه‌فغانستان گیرووده‌ی
ده‌ستی شه‌ڕ و ماڵوێرانیی ناوخۆیی و به‌تایبه‌ت
شه‌ڕی داگیرکا‌ر و ئیسلامی سیاسیی و تاڵه‌بانن و
هیچ شوێنێکی ئه‌فغانساتن بۆ ژیان و حه‌وانه‌وه‌ی
خه‌ڵکی سیڤیل ئه‌من نییه. بۆیه دیپورت
کردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌فغانییه‌ک لادان له یاسا
نێونه‌ته‌وه‌ییکانی مافی په‌نابه‌ر و حورمه‌ت
شێنیی ئه‌و ئینسانانه‌یه.
به‌ڵام حکوومه‌تی ئێران له قسه‌دا خۆی به
عه‌داڵه‌ت خوازتر و دادپه‌روه‌رتر له یاساکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ په‌ناخوازان ده‌ناسێنێ و
زۆر خۆی هه‌ڵذه‌کێشێ که گۆیا به "رئوفه‌تی
ئیسلامی‌یه‌وه" له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌کات. گه‌رچێ له‌وه‌دا درۆ ناکات که به
رئووفه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات؛ چوون فڕه‌دانی کرێکاری
ئه‌فغانی له باڵه‌خانه‌وه ته‌نیا له ئیسلامی
نابی موحه‌مه‌دی و ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بان و
وێلایه‌تی فه‌قییه دا ده‌وه‌شێته‌وه.
بێگومان گه‌لانی دانیشتووی ئێران ده‌بێ له‌ئاست
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته فاشیستییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی‌دا هه‌ڵوێست بگرن و نیشان بده‌ن که
دانیشتوانی ئێران له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و
هیچ وڵاتێکی دیکه کێشه و دوژمانیه‌تیان نییه و
هه‌روه‌ک نیشانیان داوه له سێ چوار ده‌یه‌ی
ڕابردوودا توانیویانه له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌زار
په‌نابه‌ر له وڵاتانی دراوسێ‌وه به ئاشتی و
مێهره‌بانی ژیان بکه‌ن و تا ئه‌و ڕاده که
پێوه‌ندیی ژن و ژنخواز له‌نێویاندا ئه‌و
نزیکایه‌تی و مێهره‌بانییه قووڵتر و به‌رینتر
کردووه.
ئێمرۆ ئێران(به سه‌رینی حکوومه‌تی جه‌نایه‌تکاری
ئیسلامی‌یه‌وه) گه‌وره‌ترین خه‌ڵکی لێ هه‌ڵاتووه
و له وڵاتانی دونیادا گیرساونه‌ته‌وه. بێگومان
ئه‌و چه‌ند ملێونه خه‌ڵکه باش ئاگایان له ده‌رد
و ره‌نجی په‌نابه‌ری و دووره وڵاتی و ته‌حقیر و
به‌که‌م زانین و... هه‌یه. هه‌ر ئه‌و چه‌ند
ملوێنه ،خاوه‌ن که‌س و کار و خزمن له ئێران‌دا،
بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مووانه که له مافی
په‌ناخوازیی خوشک و برایانی ئه‌فغانی له ئێران
دیفاع بکه‌ن و له هه‌ر ڕێگه‌یه‌که‌وه بۆیان
ده‌لوێ نیشان بده‌ن که هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی ئێران
هیچ پێوه‌ندییه‌کی به دانیشتووانی ئێرانه‌وه
نییه .
هه‌ر لێره‌شدا ده‌بێ گله و گازه‌نده‌ی خۆمان
پێشکه‌شی هه‌موو ڕێکخراوه کوردییه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین که له‌مباره‌وه
بێده‌نگ بوون. ڕاسته ئێمه له خه‌باتێكی ڕزگاری
نیشتمانی داین، به‌ڵام ئه‌و خه‌باته، نابێ
تێکۆشان و ئه‌رکه‌کانمان له ئاست مرۆڤایه‌تی و
مافی مرۆڤ و
دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی و به‌ئاشتی پێکه‌وه
ژیانی ئینسانه‌کان و له‌وانه خه‌ڵکانی ناوچه‌که
و مافی په‌ناخوازانی ئه‌فغان وه‌ک خه‌ڵکێک که
له به‌رداشێ داگیرکاری و کۆنه‌په‌ره‌ستیدا
خه‌ر‌یکن ده‌هاڕدرین ، له‌بیر بباته‌وه. سه‌د
مه‌خابن بۆ ئه‌و که‌مته‌ر خه‌مییه‌ی هیزه
سیاسی‌یه‌کانمان!!!
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست
گوڵانی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|