|
خوێندکارانی ئێران
لات و چه‌قۆکێش نین!
چه‌توون
رۆژی یه‌کشه‌مه هه‌واڵده‌رییه فه‌رمییه‌کانی
حکوومه‌تی ئێران له خه‌به‌رێکدا بڵاویان کرده‌وه
که ژماره‌یه‌ک خوێندکاری زانکۆکانی ئێران له پێش
باڵوێزخانه‌ی ئینگلیس،دژی ئه‌و وڵاته و وڵاته
رۆژئاواییه‌کان خۆپیشاندانیان کردوه.
سه‌ره‌تا خه‌به‌ره‌که‌م له ماڵپه‌ڕی بی بی سی دا
خوێنده‌وه و پاشان چه‌ند ماڵپه‌ڕی "ئوپوزیسون"ی
حکوومه‌تی ئێران و دوای ئه‌وان یه‌ک دوو ماڵپه‌ڕی
سه‌ربه حکوومه‌تیشم چاو لێکرد. ڕه‌نگه لای خۆت
بیر بکه‌یه‌وه بۆچی بۆ بیستنی خه‌به‌رێک هێنده
ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌که‌م. ڕاستت ده‌وێ باوه‌ڕم به
هه‌واڵده‌رییه‌کان نییه.هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ر
لایه‌نه‌یه‌ک جۆن حه‌زی لێ بێت، خه‌به‌ره‌کان وا
بڵاو ده‌کاته‌وه.منیش سه‌ری چه‌ند لایه‌ن ده‌ده‌م
و پاشان له کۆی ڕاو بۆچوونه جیاوازه‌کان به‌شی
خۆمی لێ هه‌ڵ‌ئه‌هه‌نجێنم و به ئه‌نجامی خۆم
ده‌گه‌م.
به‌ڵام له‌سه‌ر خه‌به‌ری خۆپیشاندانی خوێندکارانی
ئێرانی دژی بریتانیا و رۆژئاوا، سه‌یر له‌وه‌دا
بوو که جیاوازییه‌کی زۆر له‌نێو لایه‌نه‌کاندا
نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی هه‌موویان
بڵاویانکردبوه‌وه، نیشانی ده‌دا که ئه‌و لات و
لووته‌ی له پێش باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا
کۆببوونه‌وه نه‌ک هه‌ر خوێندکار نه‌بوون، به‌ڵکه
به‌سیجی و لات و لومپه‌نه‌کانی هه‌میشه‌یین که
رۆژێک ده‌یانکه‌نه خوێندکار و رۆژی دیکه بازاڕی
و رۆکی دیکه مامۆستا و به‌کورتی هه‌ر چین و
توێژێک حکوومه‌ت پێویستی بێت، ئه‌م که‌سانه
به‌ناوی ئه‌و چین و توێژانه‌وه دێننه مه‌یدان.
بۆیه ئه‌مجاره‌ش وه‌ک خوێندکار هێناویانه‌ته
مه‌یدان، به‌ڵام کاتێک که هه‌واڵده‌رییه‌کان
وێنه‌ی ئه‌و "خوێندکارانه" به جیهاندا بڵاو
ده‌که‌نه‌وه، ته‌نیا شه‌رمه ساری و خه‌جاڵه‌ت بۆ
حاکمانی ئیران ده‌مێنێته‌وه. چوون به‌ڕاستی هیچ
بایه‌خێکی ئینسانی بۆ خوێندکاریان
نه‌هێستووه‌ته‌وه.

ده‌فه‌رموون ئێوه‌ش چاوێک له‌م خوێندکارانه‌ی
حکوومه‌تی ئێران بکه‌ن با وه‌ک من خوێنتان پیس بێ.
ئاخر توخودا ئه‌وانه هه‌ر رۆژێکیش خوێندنگه‌یان
دیووه؟ بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام خوێندکاران هه‌قی
خۆیانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌تاوانی شکاندنی
ناو که‌رامه‌تی خوێندکار بکێشنه دادگایه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی.
بۆ دیتنی خوێندکاری ئاخونده‌کان ئێره کلیک بکه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|