|

خه‌لیل غه‌زه‌ڵی |
هه‌تیوه‌کانی دیکتاتۆر
نه‌جم والی
له‌سه‌ر هه‌تیو که‌وتنی یه‌کێتی نووسه‌رانی
عه‌ره‌ب ده‌نووسێ
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
کردوویه به کوردی
مانگێک پێش ئێستا یه‌کێتی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب له
قاهێره دانیشتنێکی به‌ڕێوه برد که نوێنه‌رانی
ئه‌م یه‌کێتی‌یه له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب
،جگه‌له ئێراق، تێدا به‌شدار بوون. ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که نوێنه‌رانی یه‌کێتیی
نووسه‌رانی عه‌ره‌ب له ئێراق ، له کۆبوونه‌وه‌ی
گشتیی ئه‌م یه‌کێتی‌یه‌دا به‌شدار نین. ئه‌م
نووسه‌رانه له کۆبوونه‌وه‌ی دیمشق (ساڵی 2004) و
ئه‌وه‌ی ئه‌لجه‌زایر(ساڵی 2005) یش بانگ‌هێشت
نه‌کران. ئه‌وه‌ی که به کارێکی نوێ دێته پێش
چاو، ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی
میسر، که پێشتر به‌هۆی نووسینه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌کانی "نه‌جیب مه‌حفووز" ناوی
ده‌رکردبوو، به رۆژنامه‌وانانی به‌شداری
کۆبوونه‌وه‌ی ئیمساڵی گوت"یه‌کێتی نووسه‌رانی
هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب،بێجگه له ئێراق، بۆ ئه‌م
کۆبوونه‌وه بانگ‌هێشت کراون. هۆی بانگ نه‌کردنی
یه‌کێتی ئێراقیش ئه‌وه‌یه که ئێمه گومانمان
هه‌یه که پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رژێمی زایونیستی
هه‌بێ".
سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی میسر، که وێده‌چێ
وه‌ک سه‌رۆکی گشتیی یه‌کێتی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب
هه‌ڵبژێردرێت، ڕه‌نگه مه‌به‌ستی له‌و شێوه
قسه‌کردنه له‌سه‌ر یه‌کێتی نووسه‌رانی ئێراق
ئه‌وه‌بێ که پێش به دووپات بوونه‌وه‌ی رووداوه
ناحه‌زه‌که‌ی ئه‌لجه‌زایر(2005) بگرێت. چوونکه
له‌و ساڵه‌دا نوێنه‌رانی یه‌کێتی نووسه‌رانی ئێراق
سه‌ره‌ڕای بێحورمه‌تی پێکردن، له کۆبوونه‌وه و
ته‌نانه‌ت هوتێل‌یش وه‌ده‌ر نران. ئه‌مه‌ش
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌بوو که هه‌زینه و خه‌رجی هه‌موو
کونفرانس و کۆبوونه‌وه‌کان، "یه‌کێتی عه‌ره‌ب"
وه‌ئه‌ستۆی گرتبوو، که ئێراقیش ئه‌ندامێکی ئه‌و
یه‌کێتی‌یه‌یه.
هه‌رکه‌س ئه‌وه باوه‌ڕ بکات که ده‌سته‌ی
نوێنه‌رایه‌تیی ئێراق به‌و هۆیه که سه‌رۆکی
یه‌کێتی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب باسی کرد(هاوکاریی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل- و. کوردی) بانگ‌هێشت نه‌کراوه،
ده‌بێ به‌و ڕاستییه بگات که هه‌موو نووسه‌رانی
عه‌ره‌ب له یه‌کێتی‌یه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و
له‌وانه میسریه‌کان له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دابین و باربوو ده‌کرێن.
هێنانه گۆڕی بوختانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ"دوژمنی
زایونیستی" ، داهێنانی فه‌رهه‌نگی
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی عه‌ره‌به. ده‌سته‌واژه‌یه‌ک
که بۆ مه‌به‌ستی ناوخۆیی هاتووه‌ته ئاراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی که باسکران، ئێستا ئه‌و
تاوانه‌ش، که ئێراق خه‌ریکی هاوکاری کردنی
"ئامریکای دوژمن و داگیرکه‌ره" له هه‌موو
بڵاوکراوه‌کانی عه‌ره‌بی‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه و
وه‌ک "ڤایرووس" جیهانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه،
ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه نوسه‌رانی ئێراقی
کردووه‌ته قوربانی. ئه‌وه له کاتێکدایه که
زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی
وه‌ک میسر و ئوردون و عه‌ره‌بستانی سعوودی و
وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو، خۆیان ناتوانن ساتێ بێ
ئامریکا بژین.
له ماوه‌ی 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس‌دا،
نووسه‌رانی ئێراق هه‌م به ئاشکرا و هه‌م
به‌شێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی به‌سترابوونه‌وه به
"ناوه‌ندێکی تایبه‌ته‌وه". واتا جێگه‌یه‌ک که
ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حیزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
به‌رێوه ده‌چوو. ئه‌مه به‌و مانایه‌ریه که
هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کێتی(نووسه‌ران) ناچار به
ره‌چاوکردنی ڕێباز و بیروباوه‌ڕی سیاسیی
نووسینگه‌یه‌کی تایبه‌ت بوون که ڕاسته‌خۆ
له‌لایه‌ن تارێق عه‌زیزه‌وه به‌رێووه ده‌چوو.
ئه‌وه‌ش روونه که تارێق عه‌زیز ڕاسته‌وخۆ
فه‌رمانی له سه‌دام حوسێن وه‌رده‌گرت. شێوه‌ی
هه‌ڵبژاردن له یه‌کێتی نووسه‌ران‌دا به توندی
چاودێری ده‌کرا. واتا هیچ ئازادییه‌ک بۆ
هه‌ڵبژاردن نه‌بوو. که‌سێک ده‌یتوانی خۆی
به‌ربژاربکات، که کۆمه‌ڵێک مه‌رج و بڕیاراتی
تێپه‌راندبای. به‌ربژاران ده‌بوا "خاوێنی فیکر" و
"ره‌سه‌نایه‌تی عه‌ره‌ب"ی یان بسه‌لماندبای.
بێجگه له‌وانه ده‌بوا نووسینه‌کانی خۆیان له
ژێر چاودێریی"جه‌یش شه‌عبی" و "فه‌داییانی
سه‌دام"دا بنووسیبای.
کاتێک "عوده‌ی" کوڕێ سه‌دام پێی نایه جیهانی
سیاسه‌ته‌وه، به‌رپرسایه‌تیی کاروباری فه‌رهه‌نگی
و وه‌رزشی گرته ئه‌ستۆ و؛ بۆ چه‌ندین ساڵ سه‌رۆکی
کومیته‌ی ئولومپیک و هاوکات سه‌رۆکی یه‌کێتی
رۆژنامه‌وانان و نووسه‌رانیش بوو. کوڕی گه‌وره‌ی
دیکتاتۆری ئێراق(عوده‌ی) هه‌موو یاساکانی پێشووی
له زبڵدان هاویشت و یاسای خۆی له جێگه‌دانان.
یاسا گه‌لێک که‌له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی خۆی رێکی
خستبوون. له هه‌موو سه‌رده‌می دیکتاتۆری‌دا ته‌نیا
چه‌ند دانه‌یه‌ک "ڕاست‌بێژیی دیموکراتیک" سه‌باره‌ت
به هه‌لومه‌رجی فه‌رهه‌نگی ده‌بینین. ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی نووسه‌ران بوو،
خۆ نووسین له یه‌کێتی نووسه‌ران بوو. دیاره
هێندێک شتی دیکه‌ش هه‌بوو که بێ‌شک نوێنه‌رانی
یه‌کێتی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب که له سه‌رده‌مانی
یاسادانانی کوڕی سه‌دامدا ئه‌ندام بوون
ده‌یزانن.
به‌ڵام ئاخۆ شین و شه‌پۆڕی یه‌کێتی نووسه‌رانی
عه‌ره‌ب هیچ پێوه‌ندییه‌کی به دیموکراسی‌یه‌وه
هه‌یه؟ گرتنی لیسته‌یه‌کی دوور و درێژی ناوی ئه‌و
رۆشنبیرانه‌ی که‌له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئازار دراون
و زیندانی کراون، کارێکی دژوار نییه. عه‌لی
ئه‌لده‌مینی شاعیری عه‌ره‌ب تا ئه‌م دوایانه
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوکاری دیکه‌یدا له زیندانه‌کانی
عه‌ره‌بستاندا به‌ند کرابوون. له سووریه، وڵاتێک
که یه‌كێتی(نووسه‌رانی عه‌ره‌ب) 27 ساڵه
ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌یه، ژماره‌یه‌کی زۆر
ڕۆشنبیر له زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی
دیکتاتۆردا خه‌ریکی له‌نێو چوونن. فه‌ره‌ج
به‌یره‌قدار (شاعیر) 15 ساڵ پێش خرایه به‌نده‌وه
(کتێبێک له‌سه‌ر سه‌رده‌می زیندانی ناوبراو له‌م
دوایانه‌دا له به‌یرووت له‌چاپ درا) بیرمه‌ندانی
خه‌ڵکی سووریه، میخایل کیلو و عارف ده‌لیلی ساڵی
ڕابردوویان له زیندان تێپه‌ڕاند.
له هیچکام له‌و نموونانه که باسکران یه‌کێتی
نووسه‌رانی عه‌ره‌ب ته‌نانه‌ت ئه‌رکی نووسینی
ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرد که داوای
ئازادیی ئه‌م ئینسانانه‌یان کردبێت. له ساڵی 1970
له ئێراقدا سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌ران،شاعیر و
نووسه‌ر"شه‌فیق ئه‌لکه‌مالی" که پێشتر به‌عسی
بوو، ئیعدام کرا. سه‌دام ناوبراوی به ژه‌حری
"تالیوم" ده‌رمانخوارد کردبوو. یه‌کێتی نووسه‌رانی
عه‌ره‌ب متقی له‌ده‌م ده‌رنه‌هات. بۆوه‌ی له
ئێراقدا زۆرتر له هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بی خه‌ڵات و
باربووی وه‌رگرتبوو.
هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌ب به ڕاده‌ی ئێراقی سه‌رده‌می
سه‌دام له بواره‌کانی شێعر ، ڕۆمان ، گۆرانی،
فیلم و شانۆی له لایه‌ن "به‌هره‌مه‌ندانی"
عه‌ره‌ب و بیانی‌یه‌وه پێش که‌ش نه‌کراوه.
سه‌دان رۆشنبیر ، هونه‌رمه‌ند له ساڵدا میوانی
سه‌دام حوسێن ده‌بوون و له‌م فێستیڤاڵه‌وه
ده‌چوون بۆ ئه‌و فێستیڤاڵ. فێستیڤاڵی شێعری
"مه‌ربه‌د" و فێستیڤاڵی "ئه‌بوو ته‌مام" داستانێکی
هه‌ر ساڵه بوون. فێستیڤاڵی "بابل" له رۆژی
له‌دایک بوونی سه‌دامدا به‌ڕێوه ده‌چوو.که
ده‌سته‌های جۆربه‌جۆری هونه‌رمه‌ندان و ژه‌نیارانی
عه‌ره‌ب و شانبه‌شانیان ده‌سته هونه‌ریه
ئورووپایه‌کان، بۆ له‌دایک بوونی سه‌دام
هونه‌ره‌که‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد.
ده‌وڵه‌تی پێشووی ئێراق زۆر ده‌ست و دڵبازانه
بۆی ده‌رژاندن و وا گیرفانی پڕ ده‌کردن که گه‌لێک
رۆمان و شێعر ته‌نیا له ستایش و به به‌ژن و
باڵای سه‌رداری "جه‌نگاوه‌ر و پاڵه‌و‌ان" دا
ده‌نووسران و سوێندیان ده‌خوارد که دژمنانی
"زایونی" و "ئێرانی" ته‌فر و توونا ده‌که‌ن.
ده‌رهێنه‌ری "پێشکه‌وتنخواز"ی میسری ته‌وفیق
ساڵه‌ح، فیلمی "رۆژێکی درێژ"ی به‌رهه‌م‌هێنا.
فیلمێک که باسی له ژیانی پڕ له نه‌به‌رد و
قاره‌مانه‌تیی سه‌دام ده‌کرد.( ئاکتۆری سه‌ره‌کیی
ئه‌م فیلمه زاوای سه‌دام بوو که پاشتر به‌ده‌ستی
عوده‌ی کوژرا). هاوتا میسریه‌که‌ی ته‌وفیق ساڵه‌ح،
واتا ساڵه‌ح ئه‌بوو یووسف، "ئه‌لقادسیه"ی
بڵاوکرده‌وه که تێیدا بانگه‌شه‌ی ئیدئولۆژیی
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌کرد و شه‌ڕ دژی "سێخۆره
ئێرانییه‌کانی" ستایش ده‌کرد. شاعیری ناوداری
فه‌له‌ستینی"مه‌حموود ده‌روێش" وه‌زیری
ڕاگه‌یاندنی ئێراقی ناو نابوو "وه‌زیری شێعڕ"
بێجگه له‌وه‌ش به شێعر و به قسه ستایشی
"به‌غدای ژنانه"ی ده‌کرد. چوونکه له
شه‌قامه‌کانی به‌غدا ته‌نیا ژنی ده‌دیت.ژنانێک که
هاوسه‌ره‌کانیان نێردرا بوون بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕی
ئێران و ئێراق !! ڕۆمان نووسی میسری جه‌ماڵ
ئه‌لقه‌یتانی که‌له وه‌رزاره‌تی به‌رگریی
ئێراقه‌وه خه‌ڵاتی زێڕینی وه‌رده‌گرت، کتێبی
"پارێزه‌رانی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵات" ی نووسی، ئه‌و
کتێبه ته‌نیا‌پێداهه‌ڵکوتن و ستایش کردنی
جه‌نایه‌ت و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی کورده‌کان له
باکووری ئێراق بوو.
ناوه‌نده‌کانی چاپه‌مه‌نیی لوبنان له رێگه‌ی
فرۆشتنی ئه‌و کتێبانه به وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی
ئێراقه‌وه ده‌ژیان و پاره‌ی چاکیان ده‌ست ده‌خست.
ئه‌و ناوه‌نده چاپه‌مه‌یانه‌ی که هێندێک بوێر
بوون و رۆمان و شێعر و به‌رهه‌می نه‌یارانی
حکوومه‌تیان چاپ و بڵاو ده‌کرده‌وه ، له‌لایه‌ن
ناوه‌ندی "ته‌خشان و په‌خشانی حکوومه‌تی
ئێراقه‌وه"(وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن) بایکۆت
ده‌کران. هه‌روه‌ها بێجگه له لوبنان، زۆر
ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه له له‌نده‌ن و پاریس به
سه‌رپه‌رستیی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب دامه‌رزان که
هه‌زینه‌که‌ی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی سه‌دامه‌وه
دابین ده‌کرا. به‌ڵام هه‌موویان ، هه‌ر له پاش
رووخانی سه‌دامه‌وه بوون به به‌فری به‌ر هه‌تاو
و توانه‌وه. ئێستا بۆ ئه‌م "هه‌تیو"انه‌ی
دیکتاتۆر، که‌پاش رووخانی(سه‌دام) بێ باوک
که‌وتوون، ئیتر هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ستایشی
شه‌ڕه وێرانکاره‌کان. هه‌روه‌ک له به‌یاننامه‌ی
کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا بڵاویان کرده‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌دا نه‌باسێک له ئاشتی کرابوو،
نه ئاماژه‌یه‌ک به سانسۆر. هیچ داوایه‌ک بۆ
به‌ربه‌س کردنی ناوه‌نده بناژۆه‌کان و
فاندامنتاڵیسته‌کان نه‌کرابوو . ئه‌و به‌یاننامه
ته‌نیا ڕیزکردنی هێندێک وشه‌ی سه‌ده‌کانی
نێوه‌ڕاست بوو که داخوازی ته‌ریک خستنه‌وه‌ی
نووسه‌رانی ئێراقیی "ده‌ست و پێوه‌نده‌ی" زایونیزم
بوو.
27 ساڵ پێش پاش ڕێککه‌تننامه‌ی "که‌مپ ده‌یڤید"
له نێوان میسر و ئیسرائیل‌دا، یه‌کێتی نووسه‌رانی
عه‌ره‌ب ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له
قاهێره(میسر) داخست. بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ واتا له
کاتی کۆبوونه‌وه‌ی دیمشقه‌وه، یه‌کێتی نووسه‌رانی
عه‌ره‌ب خه‌ریکه له‌گه‌ڵ "ئاشه باییه‌کانی"1
"ئیمپریالیزم و زایونیزم"دا به‌شه‌ڕ دێت. که‌چی
ئێسته پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه برایانی ون بوو
دیسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر دۆخه‌که‌ی پێشوویان و
توند و تیژترن له برایانی "به‌عسی"ی سووری‌یان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌کێتی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب
نایزانێ ئه‌وه‌یه که ئه‌ده‌بیات له سمینار و
کۆبوونه‌وه و نامێڵکه سیاسی‌یه‌کاندا نییه.
به‌ڵکوو له نیوو خودی ژیاندایه که ده‌خوڵقێ و
ته‌نیا له ئازادی‌دایه که گه‌شه ده‌کات.
1-
ئاماژه‌یه به کتێبی دونکیشۆت، نووسینی "سێرڤانس"
(وه‌رگێڕی کوردی)
--------------
نه‌جم والی له ساڵی 1956 له شاری به‌سره
له‌دایکبووه و له شاری برلێن(ئاڵمان) ده‌ژیت.
ئه‌م وتاره سه‌ره‌تا به زبانی ئاڵمانی له
بڵاوکراوه‌ی
Sueddeutsche Zeitung
له رێکه‌وتی 19 ی ژانوویه
بڵاو کرایه‌وه و پاشان له لایه‌ن
Imke Ahlf-Wien
کراوه به ئینگلیزی و له
signandsight
دا به سه‌ردێڕی
The dictator's orphans
بڵاو کرایه‌وه..
ئه‌م بابه‌ته له‌م ئادره‌سه وه‌رگیراوه:
http://www.signandsight.com/features/1160.html
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|