|
"لائیسیته"
چییه؟
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون
ئورووپا له نێوان دوو دیارده و لوژیکی جیاوازدا:
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان به فارسی:
شه‌یدان وه‌سیق
ناوه‌ندی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست کردوویه به کوردئ
به‌شی شه‌شم
دانمارك
له وڵاتی دانمارکیش دیارده‌یه‌ک به‌ناوی
لائیسیته نابینرێت. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کلیسا و ده‌وڵه‌ت هیچکات له‌یه‌ک
جودا نه‌بوون.
یه‌که‌مین یاسای بنه‌ڕه‌تیی دانمارک له ساڵی 1849
ڕاده‌گه‌یه‌نێت
که لۆتریزم"ئایینی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی دانمارکه"
و ئازادیی مه‌زهه‌ب به‌ته‌واوی دابین ده‌کرێت. له
ساڵی 1866 دا سزای کفر کردن به‌و ئایینانه‌ی
که‌له‌م وڵاته هه‌ن قورس تر له ڕابردوو ده‌بێت.
یاسای بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1953 جێگه‌ی تایبه‌تی
کلیسای پڕۆتێستان له‌م وڵاته ده‌سنیشان
ده‌کات.کلیسای به پێی به‌ندی چواری ئه‌و یاسایه
"ئێنجیلیی لۆتری" ئایینی 90% ی خه‌ڵکه و بۆیه
له به‌ندی 66 دا ڕاده‌گه‌یه‌نێ که"ده‌وڵه‌ت
به‌ته‌واوی پشتیوانی لێ ده‌کات". به پێی به‌ندی 6
ی ئه‌م یاسایه، شای دانمارک ده‌بێ رێره‌وی ئه‌م
کلیسایه(لوتری) بێت. له حکوومه‌تدا وه‌زیری
کاروباری ئاینی ،به‌ناوی پادشاوه سه‌رپه‌رستیی
رێکخراوی ناوه‌ندیی کلیساکانی وه‌ئه‌ستۆیه.
پارلێمان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ کلیسا دا یاساکان
په‌سند ده‌کات و ته‌نیا دیوانی به‌رزی وڵات بۆی
هه‌یه خۆی له کار و باری مه‌زهه‌ب و کلیسا
ده‌ربدات. هه‌موو قه‌شه‌کانی مه‌زهه‌بی پروتێستان
مووچه‌خۆری و کارمه‌ندی ده‌وڵه‌تن. کلیسا به‌شێک
له ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت وه‌ک نووسینگه‌ی مڵک و
ماش و کاروباری ناشتنی مردووان و .. به‌ڕێوه
ده‌بات. به‌و شێوه که دیبینین ئيمه له
دانمارک له‌گه‌ڵ "کلیسایه‌کی ده‌وڵه‌تی" رووبه‌روو
ده‌بینه‌وه. کلیسایه‌ک که هیچ سه‌ربه‌خۆ نییه و
به‌ته‌واوی به ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پارادوکسی ئه‌م شێوه
پێوه‌ندییه‌ی کلیسا و ده‌وڵه‌ت له‌وه‌دایه که
گوێ‌ڕایه‌ڵی کلیسا له ده‌وڵه‌ت له وڵاتی
دانمارک‌دا، نه‌ک هه‌ر نه‌بووه‌ته هۆی به‌ریه‌سک
کردنه‌وه‌ی ئازادیه مه‌زهه‌بییه‌کان، به‌ڵکوو
بواری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ره‌خساندووه. هه‌روه‌ک
باسکرا ئازادیه‌کانی مه‌زهه‌بی له یاسای
بنه‌ڕه‌تیدا ده‌سته‌به‌ر کراوه. که بریتین له
ئازادیی به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی دینی، ئازادیی
باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌کان، مافی پێک هێنانی کۆڕ و
کۆمه‌ڵی مه‌زهه‌بێ به پێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و
ئیجازه و.. له حاڵی حازردا له وڵاتی دانمارک
دا،یازده "مه‌زهه‌بی جیابیر" به ده‌رمی ناسراون
که جێگه و پێگه‌یان له یاسادا ده‌سنیشان
کراوه. ڕێ‌ڕه‌وانی ئه‌م دین و مه‌زهه‌بانه بۆ
چالاکییه مه‌زهه‌بییه‌کانیان یارمه‌تی ماڵی له
ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
په‌یوه‌ندی نێوان کلیسای لۆتری و ده‌وڵه‌ت،
هه‌روه‌ک باسکرا، هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهاتنی
ده‌وڵه‌تی مودێڕنه‌وه له دانمارک ، دامه‌رزاوه.
واتا له‌و کاته‌وه تا ئیمرۆ ئه‌و پێوه‌ندیه
به‌رده‌وام بووه. ئه‌م به‌رده‌وامی‌یه، هاوکات
کۆڕانکارییه‌کی قووڵی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
ئه‌ه‌یه ده‌بینین به‌ناوی ئازادیی مه‌زهه‌ب و
ئازادیی تاکه که لۆتریزم له قاڵبی "مه‌زهه‌بی
نه‌ته‌وه‌یی" ریشه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا ده چه‌قێت.
ده‌وڵه‌ت به کرده‌وه ده‌بێته سه‌رپه‌رستی کلیسا
و به‌و شێوه چه‌شنێک پلورالیزمی مه‌زهه‌بی له
کۆمه‌ڵگه‌دا جێگیر ده‌کات و ئه‌رکی داکۆکی کردن
له قه‌شه‌کانی پله خواری کلیسا له به‌رانبه‌ر
"ئوسقو‌ف"(قه‌شه‌ی پله به‌رز)ه‌کانه‌وه
ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
دیاره لێره‌دا چالاکی و ده‌وری ره‌وته
سێکۆلاریست و چکخوازه‌کانی ناو کلیسا بایه‌خی
زۆریان هه‌یه.که له‌نێویاندا ده‌بێ له نیكولای
گروندتویج (1783-1872)
N.F.S. Grundtvig
یاد بکرێت. ناو براو قه‌شه‌یه‌کی پروتێستان بوو
که وێڕای باوه‌ڕ به خودا په‌رستی چاکخواز(ئیسڵاح
ته‌ڵه‌ب) ێکی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بوو که
بناخه‌ی ڕێبازی
گروندیویجیزم
ی داڕشت.
بیر و باوه‌ڕی گروندتویج بریتی بوو له
سێکۆلاریزم و دابه‌شکردنی ئه‌رک و پسپۆڕیه‌کان.
ناوبراو له‌باری مه‌زهه‌به‌وه،داکۆکیی له
کلیسایه‌ک ده‌کرد که کاری ته‌نیا له پێوه‌ند
له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب دا بێت.له‌م باوه‌ره‌و
سوننه‌ته‌کانی "لوتری"ی پێشنیار ده‌کرد، که بریتی
بوو له پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت له کلیسا و خۆ
داقدانی کلیسا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. رێفورمه
لوتری‌یه‌کان له دانمارک‌دا شوێنێکی کاریگه‌ریان
له‌سه‌ر کلیسا و دێموکراتیزه کردنی مه‌زهه‌ب له‌م
وڵاته دانا، که چه‌ند نموونه‌ی لێره‌دا
دێنینه‌وه:
- مافی هه‌ر قه‌شه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنی
ئازادانه‌ی هه‌ر کلیسایه‌ک که پێی خۆشه ئه‌و
مافه به (paroisse)
ده‌ناسرێت و له یاسای ساڵی 1855 دا په‌سه‌ند کرا.
- په‌سه‌ند کردنی ئه‌و مافه بۆ هاووڵاتیان که
هه‌ر 20 بنه‌ماڵه بتوانن کلیسای خۆیان هه‌بێت
(یاسای ساڵی 1868 )
- گۆڕانی یاسای کلیسا له ده‌سنیشان کردنی شوورای
کلیساکان بۆ هه‌ڵبژاردن. واتا وبه‌ڕێوه‌به‌رانی
کلیسا له رێگه‌ی ده‌ندانی خه‌ڵکه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن.(یاسای 1903 )
- گۆڕانی چوونییه‌تی ده‌سنیشان کردنی قه‌شه پله
به‌رزه‌کان(ئوسقو‌ف) له یاسای ساڵی 1922 دا، له‌م
ڕێکه‌وته‌وه ئیتر ئه‌م قه‌شانه له رێگه‌ی
ئه‌نجومه‌نی کلیساوه هه‌لذه‌بژێردرێن. که ئه‌م
ئه‌نجومه‌نه‌ش (شوورا) خۆی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک.
- سه‌لماندن و یاسایی کردنی ئه‌و مافه بۆ ژن که
ببێته قه‌شه( به‌پێی یاسای ساڵی 1946 )
ئه‌وانه‌ی که باسکران رێفورم گه‌ڵێک بوون که
هه‌رکامه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانیی به‌شێ کۆن
پارێزی کلیسا رووبه‌روو بوون. به‌ڵامبه‌هۆی
ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت پشتیوانی به‌هێزی له
کلیساکاندا هه‌بوو و کلیسای لوتریش خاوه‌نی
رێکخراو و رێبه‌رییه‌کی تۆکمه نه‌بوو، ئه‌م
چاکسازیانه به‌شێوه‌ی هیمنانه و دوور له گرژی
و شه‌ڕ و خوێنرشتن سه‌ریان گرت.
ئیمڕ له دانمارک‌دا چه‌شنێک كلریكالیزم (رۆحانی
سالاری) هه‌یه. به‌م شێوه‌یه که سوسیال
دێموکراته‌کان، له سه‌ره‌تادا له به‌رنامه‌ی
خۆیاندا "جیایی ده‌ین و ده‌وڵه‌تیان" دانابوو.
ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که مه‌زهه‌ب
ده‌بێت ئه‌رکێکی تایبه‌تی و که‌سی بێت.به‌ڵام له
سه‌ره‌تای ساڵه کانی 30یه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا
، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات و باوه‌ڕیان سیسته‌می
حکوومه‌تیی و کۆمه‌ڵگه‌ی دامه‌رزاو به‌پێی "کلیسای
نه‌ته‌وه‌یی" هێنا. بۆیه به جێگه‌ی هێنانه گۆڕی
"جیایی دین له ده‌وڵه‌ت" ، دێموکراتیزه کردنی
کلیسا و کۆمه‌ڵگه‌یان هێنایه ئاراوه و وه‌ک
ئه‌رکی سه‌رشان خه‌باتیان بۆکرد.
کۆبه‌ندی ئه‌م به‌شه: له دانمارک‌دا کلیسای
کۆتری، وه‌ک کلیسایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێک له
ده‌وڵه‌ته. بۆیه له‌م وڵاته ،هه‌ر وه‌ک وڵاتی
بریتانیا، چتێک به‌ناوی "لائیسیته" بوونی نییه.
به‌ڵام جیاوازییه‌کی ئه‌م دوو وڵاته له‌یه‌ک جیا
ده‌کاته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که :لۆتریزم له
دانمارک‌دا ده‌رخه‌ری ناسنامه‌یه‌کی
فه‌رهه‌نگی‌یه نه‌ک سیاسی. به‌ڵام که بریتانیا
به پێچه‌وانه‌وه کلیسای ئانگلیگنیزم وه‌ک
"دینێکی سه‌قامگیر"، هه‌میشه ویستوویه وا خۆی
نیشان بدات که ده‌زخه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی‌یه
که دین به‌سه‌رچاوه داده‌نێت.
کۆتایی به‌شی شه‌شم.
له به‌شی داهاتوودا چاو له وڵاتانی فره ئایین
ده‌که‌ین
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|