|
"لائیسیته"
چییه؟
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون
ئورووپا له نێوان دوو دیارده و لوژیکی جیاوازدا
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان به فارسی:
شه‌یدان وه‌سیق
به‌شی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست
کردوویه به کوردئ
به‌شێ پێنجه‌م
وڵاتانی پڕۆتێستان
لوژیکی سێکۆلاریزاسیون
بریتانیا
وڵاتی بریتانیا دیارده‌یه‌ک به‌ناوی لائیسیته
ناناسێت. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که‌له‌م وڵاته‌دا
کلیسای ئانگلیکه‌ن
Anglican
دامه‌رزاوه. "دامه‌رزان"
Establishment
ی کلیسا به‌و مانایه‌یه که ئه‌م
ناوه‌نده هه‌م خاوه‌ن مافێکی فه‌رمییه و
له‌هه‌مان کاتدا مولته‌زم به ئه‌نجامی ئه‌و
ئه‌رکانه‌شه که بۆی دیاریده‌کرێت.
شا (یا شاژن) سه‌رۆکایه‌تی کلیسا ده‌کات و
به"پارێزه‌ری دیانه‌ت" ده‌ناسرێت. له پارلێمانی
"لورد"ه‌کاندا قه‌شه‌کانی ئانگلیکن 26 کورسیان
هه‌یه. کلیسا بۆ خه‌رجی ڕاگرتنی ناوه‌نده
مه‌زهه‌بییه‌کان ، پاره‌یه‌ک وه‌ک
سوبسید(یارمه‌تی) له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێت،به‌ڵام
قه‌شه پروتێستانه‌کان مووچه‌خۆری ده‌وڵه‌ت نین.
کلیسا له پێوه‌ند له‌که‌ڵ ئایین و دیاریکردنی
به‌ڕێوه‌به‌رانی کاری ئایینی، له کونتڕۆڵی
پارلێماندایه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ،کلیسای
ئانگلیکه‌نی بریتانیا کلیسایه‌کی ده‌وڵه‌تی
له چه‌شنی کلیسای پڕۆتێستانی دانمارک نییه.
له‌م وڵاته‌دا وه‌ک پاشتریش باسی ده‌که‌ین ، کلیسا
کلیسا وه‌ک ئیداره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی به‌حیساب ديیت.
له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئیمکاناتدا، بۆ نموونه له
بواری په‌روه‌رده‌دا، کلیسای ئانگلیکه‌ن خاوه‌ن
ئیمتیاز ی زۆرتر له مه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌ی ئایینی
مه‌سیحی نییه.
هه‌لومه‌جی ناسکراو ته‌نیا ئینگلیس ده‌گرێته‌وه.
له وڵاتی گاڵه(
Galles)
له ساڵی 1920 و له ئیرله‌ندی باکوور، کلیسای
ئانگلیکه‌ن سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تن. هه‌روه‌ها
له ئیسکاتله‌ندیش،کلیسای
Presbytérien
که له کالوینیزم
calvinisme
جیابووه‌ته‌وه) ئوتۆنۆمه.به‌گشتی له هه‌رسێ(3)
ناوچه‌ی باسکراودا "جیایی دین له ده‌سه‌ڵات"
ده‌بینرێت.
به‌ڵام نه‌بوونی لائیسیته له ئینگلیس
نه‌بووه‌ته هۆی پێش‌گرتن به ئازادیی مه‌زهه‌ب.
به‌واتایه‌کی دیکه ئازادیی مه‌زهه‌ب له
ئینگلیس‌دا بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر کراوه.هه‌موو
ئه‌و کلیسایانه‌ی که ئانگلیکه‌ن نین ، به‌تایبه‌ت
کلیسای کاتۆلیک به‌ته‌واوی ئازادن و ده‌وڵه‌ت هیچ
ده‌ستێوه‌ردانێکی له کار و باریاندا نییه. له
ژیانی رۆژانه‌دا باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی ڕێزی
لێده‌گیرێت و به‌هۆی باوه‌ڕی مه‌زهه‌بییه‌وه
ده‌توانرێ سه‌ربازیکردن پشت گوێ بخرێت.
زۆربه‌ی خوێندنگه‌کانی بریتانیا سه‌ربه دوو
کلیسای ئانگلیکه‌ن و کاتۆلیکن و هاوکات ده‌وڵه‌ت
یارمه‌تییان ده‌کات.خوێندنگه‌ی موسوڵمان و
جووله‌که‌ش هه‌ن که ئه‌وه‌ی جووله‌کان له
ده‌وڵه‌ت یارمه‌تیی ماڵی وه‌رده‌گرێت.به‌پێی یاسای
ساڵی 1944 له سه‌ر په‌روه‌رده‌کردن له
خوێندنگه‌کاندا فێرکردنی دینه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی
دوعای (به گشتی مه‌سیحی) به‌یانیان له هه‌موو
خوێندنگه‌کان ئیجبارییه. به‌ڵام فێرکردنی
دینه‌کان تایبه‌تمه‌ندیی فێرکردنی بنه‌مای دین
ناگرێته‌وه،به‌ڵکوو ئاشنا کردنی قوتابی له‌گه‌ڵ
دین و مه‌زهه‌به مه‌سیحی و غه‌یر مه‌سیحییه‌کانه.
ئازادییه‌کانی مه‌زهه‌بی له ئینگلیس به‌رهه‌می
گۆڕانکارییه قووڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه له سه‌ر
لۆژیکی سێکۆلاریزاسێون.وه‌ده‌س هێنانی ئه‌م
ئازادیانه و یه‌کسانیی مافی هه‌موو دین و
مه‌زهه‌به‌کان له بریتانیا ده‌سته‌به‌ر
نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر که‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌کان
بۆ مافی یه‌کسانی هه‌موو دینه‌کان خه‌باتیان
نه‌کردایه. به‌تایبه‌ت خه‌باتی کلیسای پرۆتێستان
که به کلیسای "ئازاد" ناوبانگی ده‌رکردبوو.
مێژووی ئینگلیس ته‌نیا له‌به‌ر رۆشنایی ده‌وری
سونه‌ت شکێنانه‌ی ئه‌مانه و به گشتی له ده‌وری
پلورالیزمی مه‌زهه‌بی و مه‌سیحی دا ده‌توانرێ فام
بکرێت. په‌ره و گه‌شه‌ی به‌رابه‌ریی هه‌موو دین و
مه‌زهه‌به‌کان له ڕاستیدا "بۆش کردن"
évidement(
یا نێو به‌تاڵ کردن، ئه‌مه چه‌مک و ضاراوه‌یه‌که
که فرانسواز شامپیون به‌کاری دێنا)ی پله و
ده‌وری تایبه‌ت و تاقانه‌ی کلیسای ئانگلیکه‌ن بوو.
ئه‌م "بۆش کردنه" هه‌روه‌ها سه‌مه‌ری ده‌ورێکه
که له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ناوه‌نده گشتیه‌کان و
خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان
services publics
گێڕایان.
لێره‌دا چه‌ند خاڵێک له سه‌رهه‌ڵدانی
سێکۆلاریزاسیون به شێوه‌ی ئینگلیسی ده‌خه‌ینه
به‌ر دید و نه‌زه‌ری ئێوه:
- 1689 ، یاسایه‌ک "سه‌باره‌ت به
پارسه‌نگی"(
tolérance)
بۆ لقه سه‌ره‌کییه‌کانی پروتستانیزم له ئینگلیس
ئازادیی گه‌لێکی به‌رته‌سک به‌ره‌سمی ده‌ناسێت.
-
1828، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه
که‌پێشی له به‌شداری کردنی پروتێستانه سونه‌ت
شکێنه‌کان له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌دارییه‌کاندا
ده‌کرد.
-
1829، کاتۆلیکه‌کان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌موو
مافێکی شاروه‌ندی.
- 1858،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوایین هه‌ڵاواردنه‌کانی
دژ به جووله‌کان.
- 1870،
یاسای فورستێرForester
ئاسانکاری بۆ پێکهێنانی خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی
ده‌وڵه‌تی پێک دێنێ، و له‌هه‌مان کاتدا به
خوێندنگه مه‌زهه‌بییه‌کانیش ده‌ره‌تانی تێکۆشان
ده‌درێت.
- 1871،
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی بوونی ئانگلیكَنیسم
له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دامه‌رزانی مامۆستایانی
هه‌ردوو زانکۆی ئاکسفورد و که‌مبریج.
ئیمرۆکه،له‌باری پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت و کلیسا و
به‌گشتیله پێوه‌بد له‌گه‌ڵ ده‌وری و پێگه‌ی
کلیسای ئانگلیکه‌ن له ئینگلیس‌دا ، چ له ناوخۆی
کلیسا و چ له کۆمه‌ڵگه‌دا، ناکۆکی و جیاوازیی
سه‌ری هه‌ڵداوه. له لایه‌ک "کۆن پارێزان"
خوزیاری ڕاگرتنی پله و پایه‌ی کلیسا وه‌ک
نوێنه‌ری تێکڕای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکن، و له لایه‌کی
دیکه‌وه "مودێێنیسته‌کان" خوازیاری ده‌قدانی
هه‌رچی زۆرتری کلیسا له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی
کۆمه‌ڵ و سه‌ربه‌خۆ (جیا) ڕاگرتنی له ده‌سه‌ڵاتن
هێندێکیش پێشنیاری ناسه‌قامگیری(desetablissement
) کلیسا ده‌که‌ن.به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌مانه، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ کێشه‌ی "کلیسای
نه‌ته‌وه‌یی" له لایه‌ن هیچ لایه‌نێکه‌وه (چ
مه‌زهه‌بی ، چ سیاسی)نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و
گرنگی پێنه‌دراوه.
کۆبه‌ندی ئه‌م به‌شه باسه‌که‌مان له سه‌ر
بریتانیا به‌م شێوه کۆتایی پێدێنین؛ ره‌وه‌ندی
سێکۆلاریزاسێون له ئینکلستان ،واتا گۆڕانکاریی
هاوکاتی ده‌وڵه‌ت و کلیسا به‌ره‌و ره‌ها بوون له
"ده‌سه‌ڵاتی دین و کلیسا" ، سه‌ره‌نجام به
"دابه‌زینی" پله و جێگه‌ی تایبه‌تی ئانگلیکه‌نیزم
ده‌گات.کلیسای سه‌قامگرتوو، تا دێت هه‌رچی زۆرتر
ده‌وری نوێنه‌رایه‌تیی "تێکڕای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک"
که‌متر ده‌بێت و هه‌رچی زۆرتر ده‌ڕوات که ته‌نیا
وه‌ک ڕه‌مزێکی ڕابردوو چاوی لێ‌بکرێت. ره‌مزی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی که له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ت
کڕیی خواردووه و تا ڕاده‌یه‌کیش ره‌مزی ده‌وڵه‌تی
سیاسی که ده‌یه‌وێ سووکه ئاوڕدانه‌وه له
مه‌سیحییه‌ت بۆ مه‌شرووحییه‌تی خۆی ڕابگرێت.
کۆتایی به‌شی
پێنجه‌م
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|