|
"لائیسیته"
چییه؟
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون
ئورووپا له نێوان دوو دیارده و لوژیکی جیاوازدا
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان به فارسی:
شه‌یدان وه‌سیق
به‌شی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست
کردوویه به کوردئ
به‌شی چواره‌م
پورتوگاڵ
کاتولیسیسم ،
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، ده‌بێته مه‌زهه‌بی
فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی پورتوگاڵ . هاوکات له‌گه‌ڵ
دامه‌رزانی نیزامی کۆماری له‌م وڵاته له ساڵی
1910، یاسای جیایی دین و ده‌سه‌ڵات
ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت. پاشتر له یاسای بنه‌ڕه‌تیی
سالازاری له ساڵی 1933 پاشتر له مێداچوونه‌وه‌ی
ئه‌م یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌دا، واتا 1951 ، یاسی
باس‌کراو په‌سه‌ند ده‌کرێته‌وه .دیاره ئه‌مجاره
کاتۆلیسیزم له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا "مه‌زهه‌بی
نه‌ته‌وه‌ی پورتوگاڵ" ده‌ناسرێت و ده‌بێته خاوه‌ن
مافی تایبه‌ت. له ساڵی 1940 دا ، ڕێککه‌وتنێک(concordat
) له نێوان ده‌وڵه‌ت و ڤاتیکاندا ، پێوه‌ندیی
ئه‌م دوو لایه‌نه دیاریده‌کات. له ساڵێ 1971 دا
یاسایه‌ک له‌سه‌ر ئازادیی مه‌زهه‌بی په‌سه‌ند
ده‌کرێت که تا ئێسته‌ش پارێزراوه.
یاسای بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1976 ، پاش شۆڕش و
هه‌ره‌س‌هێنانی دیکتاتۆریی سالازاری، بنه‌ماکانی
لائیسیته دێنێته گۆڕ. له لایه‌ک ده‌وڵه‌ت
ئازادیی ویژدان و باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌کان
مسۆگه‌ر ده‌کات ( ماده‌ی 41 به‌ندی 1) . به‌و
پێ‌یه هیج که‌س به هۆی باوه‌ڕو بێرو بۆچوونی، یا
به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌ی دینی نه پاداشێکی پێ
ده‌درێط و نه‌ش تووشی لێپرسینه و ئازار ده‌بێت
(ماده‌ی 41 به‌نده‌کانی 2 و 3) مافی ئیعتراز به
ده‌لیلی ئازادیی ویژدان په‌سه‌ند ده‌کرێ (ماده‌ی
41 به‌ندی 6) . له لایه‌کی دیکه‌وه یاسای
بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌گه‌نێت که کلیساکان و ناوه‌نده
مه‌زهه‌بییه‌کان له ده‌وڵه‌ت جیان و بۆیان هه‌یه
سه‌ربه‌ستانه کار و باری خۆیان رێک بخه‌ن (ماده‌ی
41 به‌ندی 4). ده‌وڵه‌ت له بواری په‌روه‌رده و
فێرکردن و فه‌رهه‌نگدا بێ‌لایه‌نه و په‌روه‌رده‌ی
گشتی(ده‌وڵه‌تی) نا مه‌زهه‌بی ده‌بێت(ماده‌ی 43
به‌نده‌کانی 2 و 3). هێزه سیاسییه‌کان نابێ
خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی مه‌زهه‌بی بن (ماده‌ی 51
به‌ندی 3). و سه‌ره‌نجام ئه‌و خاڵه گرینگه که
هه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌ک له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا
ده‌بێ جیایی ده‌وڵه‌ت و کلیسا و ئازادیی ویژدان،
ئایین ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ر بکات.
به‌م شێوه‌یه به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ساڵی
1976، لائیسیته له پورتوگاڵ دا ، به‌شێوه‌ی
گشتی> داده‌مه‌رزێط. له لایه‌ک ، ده‌وڵه‌ت بێ
لایه‌ن و جیا له کلیسا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت. له
لایه‌کی دیکه‌وه ، ئازادیی مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرطی. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئاماژه
پێکراو هێندێک له ڕێککه‌وتنه‌کانی ساڵی 1940ی
نێوان ڤاتیکان و ده‌وڵه‌ت، له‌وانه باڵاده‌ستیی
کلیسای کاتۆلیک له ئاست کلیساکانی دیکه‌دا
پاراستووه. به‌و پێ‌یه، کلیسای کاتۆلیک ده‌توانێ
خوێندنگه و زانکۆی خۆی پێک بێنێ و له خوێندنگه
ده‌وڵه‌تییه‌کاندا ، به پێچه‌وانه‌ی
په‌سه‌ندکراوه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی، وانه‌ی ئاین
و ئه‌خلاقی کاتۆلیکی بڵێنه‌وه. ده‌وڵه‌ت
هاوسه‌ریه‌تیی مه‌زهه‌بی(نێکاح) به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ
.به‌ڵام به پێی یاسا مافی جیابوونه‌وه(ته‌ڵاق)
پارێزراوه. یاسای سزای مه‌ده‌نی په‌سه‌ند کراوی
ساڵی 1982 ته‌وهین و نێ‌حورمه‌تی به مه‌زهه‌ب به
تاوان ده‌زانێ و سزای بۆ داناوه.
به گشتی ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پورتوگاڵ به‌هۆی
بێ‌لایه‌نی و جیایی دین و ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵاتێکی
شێوه لائیکه . ئازادیی مه‌زهه‌بی
سه‌لمێندراوه، به‌ڵام مافی هه‌موو ئایینه‌کان
یه‌کسان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلیسای کاتۆلیک
پله و هێندێک له ئیمتیازه‌کانی پاراستوه.
بێلژیک
بێلژیک ، له باری پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت و ئایین،
خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌که که به گشتی به
séparation-reconnaissance
( جیایی- ناسین) ناو ده‌برێت. ده‌وڵه‌ت له لایه‌ک
سه‌ربه‌خۆ له کلیسایه و هیچ رێککه‌وتنێکی
له‌گه‌ڵ ڤاتیکان مۆر نه‌کردووه؛ له‌لایه‌کی
دیکه‌وه دین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کان به فه‌رمی
ده‌زانێ. ئه‌م مه‌زهه‌بانه به هێنانه‌وه‌ی ساڵی
به‌فه‌رمی ناسینیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌م
شێوه‌ن: کاتولیک و پرۆتێستان( له یاسای
بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1831 واتا ساڵێک پاش
سه‌ربه‌خۆیی)، مه‌زهه‌بی ئانگلیکه‌ن
Anglican
(1835)، جوو 1870، ئیسلام 1974 ، و مه‌زهه‌بی
ئورتۆدۆکس
orthodoxe
(1985). له ساڵی 1970 و له‌کاتی پێدا چوونه‌وه
به یاسای بنه‌ڕه‌تیدا "ناوه‌نده‌کانی فه‌لسه‌فی و
غه‌یر مه‌زهه‌بی"یش به فه‌رمی ده‌ناسرێن. و پاش
ساڵی 1981 ڕه‌وته "لائیک" ه‌کان و "بنکه‌کانی
لائیسیته"ش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به فه‌رمی
ده‌ناسرێن و پشتیوانی ماڵی ده‌کرێن.
سه‌قامگیر بوونی بزاڤی لائیک له بێلژیک‌دا ده‌بێ
له تایبه‌تمه‌ندیی قه‌واره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م وڵاته‌وه چاوی لێبکرێت.
قه‌واره‌یه‌ک که له سێ ته‌وه‌ره(piliers)
ی
کاتۆلیک، لیبراڵ و سوسیالیست
پێکهاتووه. به‌شێوه‌یه‌ک که باس له
ته‌وه‌ره کردنی کۆمه‌ڵگه ئه‌م وڵاته
ده‌کرێی."ته‌وه‌ره" قه‌واره‌یه‌کی خۆ ژینه واتا
له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا خۆی دابین ده‌کات و
خاوه‌نی بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها
ئیدئولوژیی سه‌ربه‌خۆیه‌تی، که بۆ ڕێکخستنی
هاووڵاتیان که بواره جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیدا وه‌گه‌ڕیان ده‌خات. ئه‌و بواره
مه‌ده‌نییانه که "ته‌وه‌ره" تێدا چالاکه
بریتین له رێکخستن و به‌ڕێوه بردنی ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کانی وه‌ک خوێندنگه‌کان،
نه‌خۆشخانه‌کان، سه‌ندیکا و شوراکانو
ناوه‌نده‌کانی دارایی و ..هتد. ته‌نیا
"ته‌وه‌ره‌یه‌ک" که له ئه‌وانیدیکه ته‌واوتره،
واتا هه‌موو خزمه‌ت گورزاره‌یه‌کان ده‌توانێ دابین
بکات، ته‌وه‌ره‌ی کاتۆلیکه. ئه‌و دو
ته‌وه‌ره‌که‌ی دیکه (لیبراڵ و سوسیالیست) مه‌ودای
دابینکردنی خزمه‌ت گوزارییه‌کانیان که‌متره.
ئه‌ڵبه‌ت ره‌وتێکی دیکه‌ش به‌ناوی "لائیکه‌کان"
به‌فه‌رمی ناسراوه . به‌ڵام هێشتا تایساتی
"ته‌وه‌ره" گه‌شه‌ی نه‌کردووه.
ئه‌و قه‌واره‌ی که باسی کرا، هه‌ڵقوڵاوی نیزامیی
سیاسیی وڵاتی بێلژیکه که پاش سه‌ربه‌خۆیی به
په‌سه‌نکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1831
داده‌مه‌رزێت. ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ش به‌رهه‌می
یه‌کگرتنی دووهێزی سه‌ره‌کیی ئه‌و سه‌رده‌مه واتا
لیبراڵ و کاتۆلیکه‌کان بوو. به‌ڵام ئه‌و
یه‌کێتییه هه‌رپاش سه‌ربه‌خۆیی لێک بڵاو بوو. که
هۆکاری سه‌ره‌کی له رووانگه‌ی ئه‌و دوولایه‌نه
به سیسته‌می په‌روه‌رده بوو.مێژووی لائیسیته
له بێلژیک دا له ڕاستیدا مێژووی پێشبڕکێ،
شه‌ڕ و ئاشتیی ئه‌و دوو هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه.
له لایه‌ک حیزبی ڕادیکاڵ وه‌ستاوه که خوازیاری
سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی "لائیک" و گشتییه،و له‌و
لاوه کلیسای کاتۆلیکه که حه‌زی له کونتڕۆڵی
سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه
که قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای
"ته‌وه‌ره‌کان" و له سه‌ر بنه‌مای "جیایی –
ناسین" پێک هاتووه. واتا وێرای ڕاگه‌یاندنی جیایی
دین له ده‌سه‌ڵات دین و مه‌زهه‌بیش به‌فه‌رمی
ده‌ناسرێت.
ته‌وه‌ره‌ی کاتۆلیک
له بێلژیک‌دا ئیمتیازێکی زۆری هه‌یه که
نموونه‌کانی ئه‌مانه‌ن: ده‌وڵه‌ت مووچه‌ی
کارگێرانی کلیسا دابین ده‌کات،ئازادیی ته‌واو (
وه‌ک ده‌رکردنی بڵاوکراوه ، پێک هێنانی
کۆڕوکۆمه‌ڵی تایبه‌ت،پێک هێنانی خوێندنگه‌ی دینی
و..)بۆ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مه‌زهه‌بییه‌کانی ئه‌م
ته‌وه‌ره ده‌سته‌به‌ر کراوه. سیسته‌می
په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بنه‌مای "ته‌وه‌ره‌ی
کاتۆلیک" ی پێک هێناوه که بوارێکی پان و به‌رین
ده‌گرێته خۆی. بۆ وێنه خزمه‌تگوزارییه
کرێکارییه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کان، بیمه (تامین)ی
کۆمه‌ڵایه‌تی،شورا و ناوه‌نده‌کانی جووتیاری،
ژنان، کولووپه‌کانی ته‌فرێحی و مه‌سکه‌نی
خانه‌نشین و پیر و په‌ککه‌وتووه‌کان.
ته‌وه‌ره‌ی لیبراڵ،
ئه‌م ته‌وه‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆیی
وڵاتی بێلژیکه‌وه پێک هاتووه. هه‌ڵوێستی
لیبراڵه‌کان له به‌رانبه‌ر پێکهێنانی زانکۆی
کاتۆلیک، پێکهێنانی زانکی ئازادی برووکسێڵ وه‌ک
ناوه‌ندێکی لائیک بوو که مامۆستاکانی خۆیان له
ئاست "بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد" دا به به‌رپرسیار
ده‌زانی. به‌پێچه‌وانه‌ی کاتۆلیکه‌کان که
هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن به روواڵه‌تی جیاوازه‌وه
ناوه‌ندی هاوشیوه‌ی خۆیان پێک دێنن، لیبراڵه‌کان
زۆرتر هه‌وڵیان لائیسیزه کردنی خزمه‌تگوزارییه
گشتییه‌کانه. له باری سیسته‌می په‌روه‌رده‌وه
گه‌ڵاڵه‌کانیان زۆرتر وه‌ک به‌رنامه‌کانی دژی
كلریكال له فه‌رانسه‌ی هاو سه‌رده‌می خۆیان
ده‌چێ(نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م).
ئه‌گه‌رچی به‌رنامه‌ی رێفورمه
په‌روه‌رده‌ییه‌که‌یان له ساڵی 1879 که هاوکات
بوو له‌گه‌ڵ رێفورمی ژوول فێری
Julles Ferry
له فه‌رانس، له به‌رانبه‌ر دژایه‌تی و کارشکێنیی
کلیسا دا تووشی شکست هات. له‌م سه‌ر و
به‌نده‌دایه که بنه‌ماڵه‌ی لیبراڵ که بێلژیک‌دا
ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نیی سه‌ربه‌خۆی پێک دێنی،
به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ک "ته‌وه‌ره"یه‌کی ناته‌واو و
به‌رته‌سک ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م ته‌وه‌ره زۆرتر
به ناوه‌نده فه‌رمییه‌کانی وه‌ک خوێندنگه‌کان و
نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان پشت ئه‌ستووره.
ته‌وه‌ره‌ی سوسیالیست
ئه‌م ته‌وه‌ره که له ته‌وه‌ره‌ی لیبراڵ
به‌هیزتره،به‌ده‌سپێکردنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و
سوسیالیستی سه‌رهه‌ڵده‌دات. ته‌وه‌ره‌ی سوسیالیستی
له سه‌ده‌ی 19 دا له قه‌واره‌ی ناوه‌نده‌کانی
یارمه‌تی و هاریکاریی کرێکاراندا پێک دێت. پاشتر،
به پێکهاتنی پارتی کرێکاری بهێلژیک له ساڵی 1885
و دامه‌رزانی سه‌ندیکا و ناوه‌نده‌کانی ته‌عاونی و
یانه‌ی وه‌رزشی ، نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌کانی
دیکه به‌شێکی گه‌وره‌ی چینی کرێکاری بێلژیک
له‌لایه‌ن ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه رێکده‌خرێ و ده‌بێته
خاوه‌ن ناوه‌ند و ته‌وه‌ره‌ی خۆی. به‌گشتی له
بواری لائیسیته‌دا هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌ی
لیبراڵی و سوسیالیستی خاوه‌ن بیر‌و بۆچوونی وه‌ک
یه‌کن و له‌و رووه‌وه له‌م بواروه‌ی خه‌باتدا
هه‌میشه یه‌کگرتووه‌و هاوده‌نگ بوون و هه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی تایبه‌تی لائیک،
ئه‌م بزووتنه‌وه له سه‌ره‌تاکانی 60 کانی
سه‌ده‌ی ڕابردوودا به فه‌رمی ده‌نارێت. واتا
سه‌رده‌مێک که رێککه‌وتنیامه‌ی په‌روه‌رده
په‌سه‌ند ده‌کرێت. به پێی ئه‌م رێککه‌وتنامه له
خوێندنگه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا ،شانبه‌شانی وانه
مه‌زهه‌بییه‌کان، هه‌ر به‌و ڕێژه‌یه،
وانه‌ی ئه‌خلاقی لائیک ده‌گوترێته‌وه. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێشتا ڕه‌وتی لائیک وه‌ک
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌می لێ‌نه‌هاتووه. هۆیه‌که‌شی
ئه‌وه‌یه که لائیکه‌کان قه‌بووڵی ئه‌وه‌ناکه‌ن
که وه‌ک "ئایین"ی حه‌وته‌می وڵات له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه به‌فه‌رمی بناسرێن،هه‌رچه‌ند
ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه که لائیکه‌کان قه‌بووڵێ
ئه‌وه بکه‌ن "ئایین"ی حه‌وته‌می وڵات بن،ده‌بنه
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م .به‌ڵام وه‌ک باسکرا
لائیکه‌کان ئاماده نین وه‌ک ئائین بناسرێن.
وه‌ک ئه‌نجامی ئه‌م به‌شه: قه‌واره‌ی
دامه‌رزاو له‌سه‌ر "ته‌وه‌ره" له بێلژیک‌دا و
ئه‌و ئیمتازانه‌ی که ته‌وه‌ره‌ی کاتۆلیک له‌م
وڵاته به‌دستی هێناوه، وڵاتی بێلژیک کردوو به
وڵاتێکی نیوه لائیک.
کۆتایی به‌شی چواره‌م
له به‌شی پێنجه‌م دا باسی وڵاتانی پڕۆتێستان و
لۆژیکی سێکۆلاریزاسێون ده‌کرێت
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|