|
"لائیسیته"
چییه؟
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون
ئورووپا له نێوان دوو دیارده و لوژیکی جیاوازدا:
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان به فارسی:
شه‌یدان وه‌سیق
ناوه‌ندی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست کردوویه به کوردئ
به‌شێ سێهه‌م
ئیتالیا
له ساڵی 1984 دا ده‌وڵه‌تی ئیتالیا و ڤاتیکان
"رێککه‌وتن‌نامه‌یه‌کی نوێ" پێکه‌وه
مۆر ده‌که‌ن. به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه،
بنه‌مای کاتولیزم وه‌ک مه‌زهه‌بی فه‌رمی
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له پێوه‌ندیی نێوان
ده‌وڵه‌ت و کلیسای کاتۆلیک که‌م ده‌بێته‌وه، و
له هێندێک بواردا ئه‌و پێوه‌ندییه به‌ته‌واوی
ده‌پچرێت. بۆ وێنه دابین کردنی هه‌زینه و خه‌رجی
clergé
( هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێوه‌ند ئایین و کلیسا نان
ده‌خۆن – و . کوردی)
له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ته‌واوی
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ک جیایی
دین و ده‌وڵه‌ت به‌شیوه‌یه‌کی به‌رته‌سک و به
شه‌رمه‌وه دێته ئاراوه. هه‌ر له‌و
ڕێککه‌وتنه‌دا که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ‌درا
هاتووه که هه‌ردوولا(واتا ده‌وڵه‌ت و کلیسا – و.
کوردی) " به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی ئینسان و
به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات" هاوکاری ده‌که‌ن و
هه‌وڵده‌ده‌ن که "بنه‌ماکانی مه‌زهه‌بی
کاتۆلیک وه‌ک به‌شێک له میراتی مێژوویی خه‌لکی
ئیتالیا بمێنێته‌وه"، به‌و پێیه
"ڕاهێنانی مه‌زهه‌بی له خوێندنگه
ده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه ( ڕاهێنانێک
که به‌رواڵه‌ت نابێ وتنه‌وه‌ی و‌ته‌کانی
مه‌سیحیه‌ت بێت) و سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی که
نێکاحی مه‌زهه‌بی هه‌ر شه‌رعییه‌تی ده‌بێ.
به‌ڵام به چاو خشاندنێکی گورج به‌سه‌ر مێژووی
ئیتالیادا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر له
سه‌ره‌تای پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌م
وڵاته‌دا پێوه‌ندیی نێوان کلیسا و ده‌وڵه‌ت
هه‌میشه ناته‌با بووه. داگیر کردنی رۆم له
سێپتامبری 1870 دا کۆتایی ئاواته‌کانی ئیتالیای
یه‌کگرتووه، و راست پاش ئه‌م ڕێکه‌وته‌یه که
"پاپا" له ڤاتیکان هه‌ست ده‌کات له زینداندا
شه‌ته‌ک دراوه، بۆیه تا ساڵی 1929 ددان به سه‌ر
ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا نانێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "پاپا"
بوونی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی "شێوه‌دوورگه"ی
ئیتالیا به ره‌ت که‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی
ده‌زانێ.
له ڕاستیدا ڕاوه‌ستان و به‌ربه‌ره‌کانێ له ئاست
فراوانخوازیه‌کانی ڤاتیکاندا زۆر له‌مێژ بوو
ده‌ستی پێ‌کردبوو. واتا ئه‌و ڕه‌وته به پێک
هاتنی ده‌وڵه‌ت – شاره ئوتۆنومه‌کانی باکووری
ئیتالیا له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست‌دا ده‌ستی
پێ‌کردبوو.
به‌ڵام خه‌بات دژی کلیسا له ساڵی 1876 دا پاش به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌و هێزه لیبراڵانه‌ی که
نوێنه‌رایه‌تیی توێژه نێوه‌نجییه‌کانی چینی
بورژوازی‌یان ده‌کرد و دژی رۆحانی سالاری بوون
چرتر و زه‌قتر ده‌بێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دایه که
خوێندنگه‌ی خۆڕایی (به‌لاش)، لائیک و ئیجباری بۆ
هه‌موو منداڵانی 6 تا 9 ساڵان داده‌مه‌رزێت.
به گشتی هه‌روه‌ک ده‌بینین له سه‌رده‌می
ده‌سپێکدا ، شێوه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی گرفتی
پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و دین له
ئیتالیا زۆرتر له بواری لۆژیکی لائیزاسیۆنداته
تا سێکۆلاریزاسیۆن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دژی رۆحانی سالاری
له نێو نوخبه‌ی کۆمه‌ڵ که له ده‌سه‌ڵاتدان،
قه‌تیس ده‌مێنێ و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ
له‌گه‌ڵی ناکه‌ون ، و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی پاراستنی یه‌کێتیی ئیتالیا له
نێوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته‌دا تووشێ دژایه‌تی و شه‌ڕی
ناوخۆ ده‌بێ، ڕێگه چاره‌یه‌ک که سه‌ره‌نجام خۆی
ده‌سه‌پێنێ، پێک گه‌یشتنی نێوان دوو ڕۆمایه،
رۆم ێک که ده‌وڵه‌تی ئیتالیا نوێنه‌رایه‌تی
ده‌کات و رۆمێکی دیکه که کلیسای کاتۆلیک
نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات.
له ساڵی 1929، له ده‌سه‌ڵاتی موسولینی دا
(ده‌سه‌ڵاتێکی فاشیستی بوو ، پاشتر بووه
هاوپه‌یمانی فاشیزمی ئاڵمان و شه‌ڕی 2ی جیهانیان
هه‌ڵگیرساند - و . کوردی)،
ڕیکه‌وتنامه‌ی ڵاتێران له نێوان ده‌وڵه‌تی
ئیتالیا و ڤاتیکاندا مۆر کرا. به پێی ئه‌و
رێککه‌وتنامه‌یه ، له لایه‌ک ڤاتیکان وه‌ک
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
و له‌لایه‌کی دیکه‌وه "پاپا" به‌شێوه‌ی فه‌رمی
دان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیتالیا دێنێ . خالێکی
گرینگی ئه‌م ڕێککه‌وتنامه‌یه یه‌وه‌یه که
مه‌زهه‌بی کاتۆلیک تا ئاستی "مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌تی"
به‌رز ده‌کرێته‌وه. ئه‌م رێککه‌وتنامه پاش
تێکشکانی فاشیزم ناچێته ژێر پرسیاره‌وه .
له ساڵی 1948 دا ، یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێی
ئیتالیا وێڕای په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی
لاتێران، ڕاده‌گه‌یه‌نێت که " ده‌وڵه‌ت و
کلیسای کاتۆلیک ئوتۆنۆم و سه‌ربه‌خۆ له یه‌کترن"
. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئه‌وه له ساڵه‌کانی
پاشتره که حیزبێکی کاتۆلیکی به‌هێز به ناوی
دیموکرات مه‌سیحی پێک دێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ
ده‌بێته ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیی دام‌و ده‌زگای
حکوومه‌تی له ئیتالیا دا.
ڕزگاریی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیتالیا که ده‌سه‌ڵاتی کلیسای
کاتۆلیک به چه‌ند هه‌ڵوێستێکی گرینگه‌وه که له
ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 70ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا گیران،
مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ش بریتی بوون
له یاسا دانان له‌مه‌ڕ مافی جیابوونه‌وه‌ی ژن و
مێرد(ته‌ڵاق)، منداڵ له‌به‌ر خستن و هێندێک یاسای
دیکه. له‌م کاته‌دایه که کێشه پێوه‌ندیدار به
ئه‌خلاقه‌وه له بواری جینسی و بنه‌ماڵه‌دا له
ژێر کونتڕۆل و ده‌سه‌ڵاتی کلیسادا دێنه
ده‌ره‌وه.
وه‌ک ئه‌نجام ده‌بێ باسی ئه‌وه بکرێت که ئیتالیا
له نێوان وڵاتانی خاوه‌ن سونه‌تی مه‌زهه‌بی
کاتۆلیک‌دا، نموونه‌ی ولاتێکه که زۆرتر وڵاتانی
دیکه‌ی هاو شێوه (جگه له ئیرله‌ند) له لۆژیکی
لائیزاسیۆن به‌جێ ماوه. پێوه‌ندیی له سه‌ر
بنه‌مای رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و
مه‌زهه‌به‌کانی دیکه پێک هێنه‌ری تایبه‌تمه‌ندیی
"لائیسیته"ی ئه‌م وڵاته‌ن. ده‌وری کۆمه‌ڵایه‌تیی
مه‌زهه‌ب و به‌شێوه‌ی دیار کلیسای کاتۆلیک هیچ کات
له‌م وڵاته‌دا ناچێته په‌ڕاوێزه‌وه و هه‌میشه
لانی که‌می سازوکاری جیایی دین و ده‌وڵه‌ت
ره‌چاو ده‌کرێت.
هۆیه‌کانی ئه‌و ره‌وه‌نده ده‌کرێ له سێ
ته‌وه‌ره‌دا ده‌سنیشان بکرێت. یه‌که‌م، لاوازیی
ده‌وڵه‌ت که بوێریی پێویستی لانی که‌م بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ
ڤاتیکاندا نییه. دووه‌م ئه‌وه‌ی که
کلیسای کاتۆلیک و ڤاتیکان هێشتا خاوه‌ن پێگه و
ده‌سه‌ڵاتن. چوونکه زۆربه‌ی ئیتالیاییه‌کان
سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی ده‌وری مه‌زهه‌ب له
کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندا، هێشتا پێ‌به‌ندی داب و
نه‌ریته مه‌زهه‌بییه‌کانن، و سێهه‌م
ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی كلریكالیزم،
سه‌ره‌ڕای بوونی ره‌وتێکی مێژوویی و به‌هێز دژی
ڤاتیکان له ئیتالیا، هیچکات نه‌تیوانیوه چین و
توێژه‌کان له ئاستی هه‌راو و به‌رینی
جه‌ماوه‌ریدا له ده‌وری داخوازه‌کانی خۆی
کۆبکاته‌وه . له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌شێکی
گه‌وره و گرینگی خه‌ڵکی ئیتالیا رۆ له پارته
کانی کومونیست و سوسیالیست و چه‌پی لائیک ده‌که‌ن،
به‌ڵام ئه‌م رێکخراوانه هیچکات کێشه‌ی
"لائیسیته" یان نه‌هێنایه سه‌ره‌وه‌ی
به‌رنامه و تێکۆشانه‌کانی خۆیانه‌وه.
کۆتایی برشی سێهه‌م
له به‌شه‌کانی داهاتوودا باسی وڵاتانی دیکه و کێشه‌ی
لائیسیته ده‌که‌ین
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|