|
"لائیسیته"
چییه؟
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون
ئورووپا له نێوان دوو دیارده و لوژیکی جیاوازدا:
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان به فارسی:
شه‌یدان وه‌سیق
ناوه‌ندی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست کردوویه به کوردئ
به‌شی دووه‌م
وڵاتانی کاتۆلیک
1 -
لۆژیکی لائیزاسیۆنی ئیسپانیا
لائیسیته له ئیسپانیا پاش هه‌ره‌س هێنانی
ده‌سه‌ڵاتێک که مه‌زهه‌بیی فه‌رمیی ئه‌م وڵاته‌ی
"کاتۆلیک" ڕاگه‌یاندبوو(فرانکیسم) ،
سه‌رهه‌ڵده‌دات.
لائیسیته له ئیسپانیا به‌رهه‌می خواستێک بوو که
ده‌یویست پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و کلیسا به
شێوه‌ی
هێمنانه
و دوور له شه‌ڕ و کێشه‌کانی ڕابردووی نێوان
لایه‌نگران و دژبه‌رانی رۆحانی سالاری، چاره‌سه‌ر
بکات.
ناته‌بایی بێوان ئه‌و دوو لاباڵه، له ساڵی 1930
دا ده‌گاته لووتکه، واتا سه‌رده‌مێک که
کۆماریخوازان یاسای بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1912
هه‌ڵوه‌شاوه ڕاده‌گه‌یه‌نن. له‌و یاسا
بنه‌ڕه‌تیه‌دا هاتبوو: " مه‌زهه‌بی میلله‌ت
هه‌میشه و هه‌تا هه‌تایه کاتۆلیک، ئه‌م تاقه
مه‌زهه‌به هه‌قه ، ده‌بێت. نه‌ته‌وه‌که‌مان
پارێزه‌ری مه‌زهه‌بی کاتۆلیکه و هه‌ر مه‌زهه‌بێکی
دیکه نا شه‌رعی ڕاده‌گه‌یه‌نێت."
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، واتا له سه‌رده‌می یه‌کێتیی
پیرۆزی کۆنه‌په‌رستی و کلیسا، کۆماریخوازان رێچکه
و ڕێبازێکی ڕادیکاڵ دژی کلیسا و دین ره‌چاو
ده‌که‌ن. ده‌س به‌سه‌رداگرتنی دارایی و
مومته‌له‌کاتی کلیسا ، مه‌منووع کردنی هه‌موو
تیره مه‌زهه‌بییه‌کان،داخستنی خوێندنگه
ئایینییه‌کان،و ته‌نانه‌ت په‌سه‌ندکردنی یاسا
سه‌باره‌ت به " نکۆڵی کردنی بوونی خودا".
به‌م شێوه خه‌باتی کۆماریخوازانی لائیک،
دژی لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کلیسا، تا
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دین به شێوه‌ی یاسایی
ده‌چێته‌پێش و هه‌رچی زۆرتر ڕادیکاڵ ده‌بێ. ئه‌وه
له کاتێکدایه که کلیسا دژی کۆمار و
کۆماریخوازان "شه‌ڕی خاچ"(Cross
Wars)
ڕاده‌گه‌یه‌نێت. حکوومه‌تی فرانکۆ، که پاش
شه‌ڕه‌کانی نێوخۆیی و شکستی کۆماریخوازان له
ئیسپانیا داده‌مه‌رزێت، خۆی " ناسیوناڵ – کاتۆلیک"
ناودێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ "ڤاتیکان"
رێککه‌وتننامه‌یه‌ک واژۆ ده‌کات. له‌م
رێککه‌وتننامه‌دا په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاکێشراوه
که "
مه‌زهه‌بی کاتۆلیک به‌پێی ته‌علیمی حه‌واری
یه‌کان(Apostolique-
یارانی عیسا که بانگه‌شه‌ی دینه‌که‌یان کرد – و
.کوردی) و کلیسای رۆم هه‌میشه تاقه مه‌زهه‌بی
نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌بێ. ئه‌م مه‌زهه‌به،
به‌پێی یاسای ئیلاهی و شه‌رعی له سه‌ر بنه‌مای
ده‌ستووره‌کانی مه‌زهه‌بی کاتۆلیک، بۆ هه‌تا
هه‌تایه خاوه‌ن ماف و ئیمتیازی تایبه‌ت ده‌بێت."
به‌و حاڵه‌ش له ساڵه‌کانی کۆتایی فرانکیزم دا و
پاش هه‌ره‌سهێنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (1975)
کۆمه‌ڵگه‌ی دینی و کلیسای کاتۆلیکی ئیسپانیا تووشی
گۆڕان ده‌بێت. توێژگه‌لێک له کلیسا،
به‌تایبه‌ت قه‌شه‌کانی نزم پله و تێکه‌ڵ به
خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ، به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی
دێموکراتیک و جووڵانه‌وه‌ی دژ به فرانکۆ ده‌که‌ن.
له ساڵی 1970 دا، کلیسای کاتۆلیک به‌شێوه‌ی
فه‌رمی ڕه‌خنه له ده‌وری خۆی له به‌شداریکیردنی
له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆیی دا ده‌گرێت و به‌م شێوه
تاوانه ئه‌نجامدراوه‌کان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئیمڕۆکه ، پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و کلیسا له
ئیسپانیادا به هۆی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1978 و
ده‌قه‌کانی پاشتر په‌سه‌ند کراو، وه‌ک یاسا
پاڵپشته‌کانی 5 ی مانگی جوونی ساڵی 1980 سه‌باره‌ت
به ئازادیی مه‌زهه‌ب، دیاری کراون. له یاسای
بنه‌ڕه‌تیدا " جیایی کلیسا و ده‌وڵه‌ت"به‌م شیوه
گونجێندراوه:
"هیچ مه‌زهه‌بێک خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی بوونی به
مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌تی نییه"
(ماده‌ی 16 پاڕاگرافی سێ‌هه‌م) واتا هیچ
مه‌زهه‌بێک ناتوانێ ببێته مه‌زهه‌بی فه‌رمیی
وڵات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئیشاره زه‌ق و دیاره که باسکرا
، ئه‌م یاسایه(یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئیسپانیا- و .
کوردی) "جیایی" ته‌واوی ده‌وڵه‌ت و
کلیسا ڕاناگه‌یه‌نێت، بۆیه ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌یه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایین و دینێک و به‌شێوه‌ی دیار
له‌گه‌ڵ کلیسای کاتۆلیک پێوه‌ندی دامه‌رزێنێت.
"کاربه‌ده‌ستان (
ده‌وڵه‌ت- وه‌رگێری فارسی) باوه‌ڕه
مه‌زهه‌بییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسپانیا له پێش‌جاو
ده‌گرن و له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ کلیسای کاتۆلیک و
باقی دین و مه‌زهه‌به‌کانی دیکه پێوه‌ندی و
هاوکاریی خۆیان ڕاده‌گرن. (ده‌قی یاسای
بنه‌ڕه‌تیی ئیسپانیا په‌سه‌ند کراوی ساڵی 1975)
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئیسپانیا ئازادیی ته‌واوی دین و
مه‌زهه‌ب ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. به‌ڵام کفر و
بێ‌حورمه‌تی و ته‌وهین به مه‌زهه‌ب له‌باری
یاساوه به تاوان دانانێ. به پێی یاسای ساڵی
1980 ، ده‌وڵه‌ت و کلیسای کاتۆلیک
رێککه‌وتننامه‌یه‌کیان مۆر کردووه که مه‌زهه‌بی
کاتۆلیک هێندێک ئیمتیاز وه‌رده‌گرێت. له‌وانه ،
ساڵانه بڕێک پاره بۆ خه‌رجی کلیسای کاتۆلیک
دیاری ده‌کرێ که ده‌وڵه‌ت وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرێ. له
سێپتامبری 1987 ده‌وڵه‌تی ئه‌وکات که له‌ده‌ستی
سوسیالیسته‌کاندا بوو، له پارلێمان یاسایه‌ک
په‌سه‌ند ده‌کات که به پێی ئه‌و یاسایه ، له
ساڵی 1988 به دواوه هه‌ر هاووڵاتیه‌ک ده‌توانی
(ئاره‌زوومه‌ندانه- و.فارسی) نیو له یه‌ک سه‌د
له‌و ماڵیات (باج – ضریبه)ی که ده‌بێ له سه‌ر
داهاته‌که‌ی به ده‌وڵه‌تی بدات، پێشکه‌شی کلیسای
بکات.
هاوکات ڕێککه‌وتنیش له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو کۆمه‌ڵگه‌ی
پڕۆتێستان و جووله‌که‌ش مۆر ده‌کرێ و هه‌ردوو
لایان مافی کردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی ئایینی خۆیان
پێده‌درێ و هیندێک یارمه‌تی ماڵی‌یش ده‌درێن. له
ساڵی 1989 وه‌زاره‌تی دادی ئیسپانیا ئیسلام، وه‌ک
ئایینێک که له‌و وڵاته به‌ته‌واوی جێگر بووه و
ژماره‌یه‌ک نیزیک به 200 هه‌زار رێڕه‌وی هه‌یه ،
به دین‌ێکی فه‌رمی ده‌ناسێ و پاش ئه‌و به‌ڕه‌سمی
ناسینه ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانانی
ئیسپانیا رێککه‌وتننامه‌یه‌کی هاوکاریی
دوولایه‌نه مۆر ده‌که‌ن.
به گشتی له ئیسپانیا ، یه‌کێک له
لایه‌نه‌کانی لائیسیته واتا ئازادیی
مه‌زهه‌ب ڕه‌چاو ده‌کرێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت
به به‌رابه‌ریی دینه‌کان ، به‌و شێوه
نییه. کلیسای کاتۆلیک ، هه‌روه‌ک ده‌بینرێت،
به‌هۆی گرینگیی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیی که
هه‌یبووه ،خاوه‌نی ماف و مه‌یدانێکی زۆرتره.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئایین و مه‌زهه‌به‌کانی
دیکه‌ش ده‌توانن بۆ وه‌ده‌س هێنانی ئه‌و ئیمکان و
ده‌ره‌تانه‌ی کلیسای کاتۆلیک خه‌بات بکه‌ن.
چوونکه له‌و پێناوه‌دا یاساکانی ئیسپانیا ئه‌و
ده‌ره‌تانه‌ی بۆ ئاواڵه هێشتوونه‌ته‌وه.
ئیسپانیا، وه‌ک باسمان کرد، شکلێکی تازه له
لائیسیته یه ، که بریتی‌یه له بێ لایه‌نیی
ته‌واوی ده‌وڵه‌ت، ئازادیی ته‌واوی ئایین و
مه‌زهه‌به‌کان ، که ڕێککه‌وتن له نێوان ده‌وڵه‌ت
و کلیسا تاقی ده‌کاته‌وه. ئه‌م پێوه‌ندیانه
که له‌سه‌ر ڕیککه‌وتنی هه‌ردوولا(ده‌سه‌ڵات و
دین- و . کوردی) دامه‌رزاون، له‌م ساڵانه‌ی دوایی
دا ، ئه‌م وڵاته‌ی هه‌رچی زۆرتر له لۆژیکی
لائیسیزاسیۆن دوورتر کردووه‌ته‌وه و له
به‌رانبه‌ردا له لۆژیکی سێکۆلاریزاسیۆن نزیکی
کردووه‌ته‌وه.
له ئیسپانیادا کۆمه‌ڵگه، کلیسا و
ناوه‌ندی سیاسه‌ت ، هه‌ر سێکیان، پێکه‌وه و
هاوکات له گۆڕاندان. سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌ر
سێکیان له نێوخۆدا گیرۆده‌ی ناکۆکی و ناته‌بایین.
کلیسای کاتۆلیک وێڕای داکۆکی له هه‌ڵوێستی ئایینی
و پێگه‌ی مێژوویی که هه‌یبووه، خۆی به پێک
هێنه‌ری "ناسنامه‌ی" کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسیی
ئیسپانیایی ده‌زانێت. "ناسنامه‌یه‌ک" که
ئیسپانیا ده‌یه‌وێ سه‌قامگیری بکات
،"ناسنامه‌یه‌ک" که به ناوی "دیموکراسیی
ئیسپانیایی" ناو ده‌برێت و به‌ڕاستیش خۆی نیشان
داوه.
کۆتایی به‌شی دووه‌م
له به‌شه‌کانی داهاتوودا باسی وڵاتانی دیکه و کێشه‌ی
لائیسیته ده‌که‌ین
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|