|
"لائیسیته"
چییه؟
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون
ئورووپا له نێوان دوو دیار‌ده و لوژیکی جیاوازدا
کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان به فارسی:
شه‌یدان وه‌سیق
به‌شی وه‌رگێڕانی هه‌ڵوێست
کردوویه به کوردئ
له‌مو
تاره‌دا ،چاوێک له پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و دین له
وڵاتانی یه‌کێتیی ئورووپا ده‌خشێنین.
ئه‌م پێوه‌ندییه،وه‌ک پاشتر نیشانی ده‌ده‌ین،له شوێن و
هه‌لومه‌رجی هه‌ر وڵاتێک‌دا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی
هه‌یه،که من له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له بواری
"دوو لۆژیکی"ی بوونی
لائیزاسیون و سێکۆلاریزاسیون ده‌کۆڵمه‌وه، دوو بوار که
به‌پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی باو، نه‌ک
هه‌ر وه‌ک یه‌ک نین، بڵکه دژبه‌یه‌کیشن. له‌م
ده‌قه‌دا ده‌رکی
ئه‌م جیاوازییانه له رۆشنایی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م چه‌مکه له ئه‌زموونی هه‌ر
وڵاتێک‌دا باسده‌که‌م، که ده‌توانن له خه‌بات بۆ
دامه‌رزاندنی سێکۆلاریزم یارمه‌تیده‌ر و
به‌که‌ڵک بن.
پێشترلائیسیته‌مان له زێدی خۆی واتا فه‌رانسه ،
به ته‌سه‌لی باسکرد.
(نووسه‌ر
لێره‌دا ئاماژه به نامێلکه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆی
ده‌کات که به‌ته‌سه‌ڵی باسی سیکۆلاریزم له
فه‌رانسه ده‌کات. ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست هه‌وڵده‌دات
پاش دست‌خستنی، ئه‌و نامێلکه‌یه‌ش وه‌ک
ته‌واوکه‌ری ئه‌م زه‌نجیره باسه‌ی سێکۆلاریزم،
بکاته کوردی).
پێشتر باسمکردووه و ئێسته‌ش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه
که لائیسیته له دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی و
لێکدانه‌بڕاو پێکهاتووه که بریتین له 1_
جیابوونی کاروباری ده‌وڵه‌ت له کاروباری ئایین و
کلیساکان و 2_ دابین کردنی ئازادیی مه‌زهه‌بی و
به‌گشتی ئازادیی ویژدان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی "لائیک"ه‌وه.
وتمان فه‌رانسه له‌نێو هه‌موو وڵاتی جیهاندا
له‌هه‌موویان زۆرتر له چه‌مک و مانای
سێکۆلاریزم نزیکه. تا ڕاده‌یه‌ک که
لائیزاسیۆن له‌م وڵاته له‌ئاست هاوشێوه‌کانی
دیکه‌ی دا به ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت ده‌زانرێت.
چوونکه له‌وڵاتانی دیکه‌ی رۆژئاوا، لائیسیته یا
له کۆمه‌ڵدا باڵاده‌سته ،یا گه‌ر دیارده‌یه‌ک
به‌و ناوه هه‌بێ خاوه‌نی چۆنییه‌تی و
تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه که جار جار به‌ته‌واوی
به‌ڕێوه ناچێ. له ئورووپادا پێوه‌ندیی نێوان
ده‌وڵه‌ت و ئایین، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی مێژوویی
هه‌ر وڵاتێک، له‌ڕاده‌ی جیاوازدا ره‌چاو ده‌کرێت.
واتا رێژه‌ی ئه‌و جیاییه له هه‌ر وڵاتێک له‌گه‌ڵ
وڵاتی دیکه جیاوازه. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و
جیاییه هه‌یه. جیاوازیه‌کان له ئورووپا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌وه‌ندی گۆڕانکارییه
سیاسی(پێکهاتنی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه) و
دینیه‌کان(چۆنییه‌تی رێفورم و چاکسازیی له دین و
کلیسادا). ئه‌م دووبواره له ئورووپا به‌شێوه‌ی
یه‌کسان روویان نه‌داوه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌و
وڵاتانه له‌مباره‌وه لێک جیاوازن. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له وڵاتانی ئورووپایی لایه‌نی
و بواری هاوبه‌شیش ده‌بینرێت. بۆیه هه‌ر ئه‌م
بواره هاوبه‌شانه ئه‌و ئیمکان و ده‌ره‌تانه‌مان
بۆ ده‌ڕه‌خسێنن که بتوانین ئه‌م وڵاتانه له‌باری
سێکۆلاریزمه‌وه ده‌سته‌به‌ندی بکه‌ین.
له پۆلین کردنێکی گشتیدا ده‌کرێ وڵاتانی
ئورووپایی، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئورووپا
له سێ ده‌سته‌دا دابه‌ش بکه‌ین. 1 – ئه‌و
وڵاتانه‌ی که خاوه‌نی لائیسیته(به‌مانای
جیابوونی ده‌وڵه‌ت و کلیسا) نین. که
نموونه‌یان (بریتانیا،دێنمارک و یوونان)ن. 2-
وڵاتانێک که (له سه‌ر هه‌مان بنه‌ما) به
نیوه لائیک ده‌ژمێردرێن( که نموونه‌یان
ئاڵمان ، به‌لژیک، هوله‌ند و لوکزامبورگ)ن. 3 –
وڵات گه‌ڵێک که لائیسیته له نێوانیاندا
به رێککه‌وتن له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و کلیسا به‌ڕیوه
ده‌چێ(نموونه وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا و
پورتوگاڵ).
به‌ڵام له‌م ده‌قه‌دا من شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی پۆلین
کردن ده‌که‌مه بناغه‌ی نووسینه‌که‌م. فرانسواز
چامپیون
Françoise Champion،
لێکۆڵه‌ری خه‌ڵکی فه‌رانسه له بواری کۆمه‌ڵناسیی
ئایین و لائیسیته‌دایه. ئه‌م توێژه‌ره له
رۆشنایی ره‌وه‌ندی گۆڕانکاریی دینی- سیاسیی
ئورووپا هه‌ر له سه‌ده‌ی18 ه‌وه تا به ئیمرۆ،
باس له پرۆسه‌ر ده‌ربازبوون(émancipation)ی
کۆمه‌ڵگه‌کانی رۆژئاوا له ده‌سه‌ڵات و
سه‌روه‌ریی کلیسا و ئایین له ره‌وه‌ندی "دوو
مه‌نتێقی" لێک جیاوازی
لائیسیزاسیون
و سێكولاریزاسیون ده‌کات. شێوه‌ی پۆلین
کردنی فرانسواز چامپیون، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی
مێژوویی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئورووپا زۆرتر
هاوده‌قه. بۆیه من بۆچوونه‌که‌ی به گونجاورتین
بۆچوون و ڕووانگه له‌مباره‌وه ده‌زانم
لائیسیته و سكولاریزم: دوو دیار‌ده و لۆژیکی
جیاواز
لۆژیک (مه‌نتێق)ی یه‌که‌م که به لائیسیزاسیون
Laïcisation
ده‌ناسرێ به گشتی تایبه‌ت به‌و وڵاتانه‌یه که
خاوه‌نی سونه‌تێکی به‌هێزی "مه‌زهه‌بی
كاتولیك"ن؛
له‌و وڵاتانه‌دا هه‌رکات هێزه
کۆمه‌ڵایه‌تیه لائیکه‌کان له به‌رانبه‌ر کلیسای
به‌هێز و خاوه‌ن مونارشی و کۆن‌پارێزدا وه‌ستاون،
کلیسایه‌ک که شێلگیرانه بۆ پاریزگاری له "ڕێز"ی
خۆی له نێو کۆمه‌ڵ و به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگاری له
ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌وڵیداوه. واتا" ئه‌و کاته‌ی
که کلیسا ... ئیدیعا ده‌کات جێبه‌جێ کردنی
کاروبار و سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی له‌ئه‌ستۆ
دایه. به‌و شێوه ده‌یه‌وێ وه‌ک هێزێک له
به‌رابه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا که هه‌نگاو بۆ پێش‌گرتن
به سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌سه‌سه‌ڵاتی هه‌ڵده‌گرێت،
بێته مه‌یدانه‌وه " (فرانسواز شامپیون،
له‌کۆتایی ئه‌م کتێبه‌دا باسی سه‌رچاوه‌کان
کراوه)
له مه‌نتێقی"لائیسیزاسیون"دا،
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌مه‌به‌ستی "رزگار"کردنی
ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده گشتییه‌کان له ده‌ستی کلیسا
( کردارێک که به "ده‌رباز بوون له دین"
ناسراوه) دێته مه‌یدان و به‌کرده‌وه هه‌نگاوی
بۆ هه‌ڵده‌گرێت. پاش زه‌نجیره‌یه‌ک کێشمان‌کێش
جۆربه‌جۆر له نێوان پشتگران و نه‌یارانی
"دینباوه‌ڕ سالاری"
cléricalisme
، له نێوان "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مودێڕن" له
لایه‌ک، و کلیسیای کاتۆلیکی سه‌ر به واتیکان، به
تایبه‌تمه‌ندیی "نا نه‌ته‌وه‌یی"
له‌لایه‌کی دیکه‌وه،"جیایی دین له ده‌وڵه‌ت"
ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
ئیسپانیا، پورتوگال ، ئیتالیا و بێلژیکا به
هیندێک که‌مو کووڕێ و جیاوازی‌یه‌وه نموونه‌گه‌لی
تیپیک (typique
)ی مه‌نتێقی لائیسیزاسیونن.
لۆژیکی دووه‌م یا سكولاریزاسیون
sécularisation(واتا
دنیایی کردن، به گیتی کردن)،تایبه‌ته به
وڵاتانی به‌مه‌زهه‌ب پڕوتێستانه‌وه. له‌م
شوینانه‌دا "دین و بواره‌کانی چالاکییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هاوکات و به شێنایی
تووشی ئاڵوگۆڕ ده‌بن. کلیسای پڕۆتێستان وه‌ک
کلیسای کاتۆلیک له دژی ده‌وڵه‌ت ڕاناوه‌ستێ،
به‌ڵکوو ناوه‌ندێکه له ده‌وڵه‌تدا که که خۆی
پێکهێنه‌ری ته‌بایی و ڕێڕه‌وی بڕیاره‌کانی
ده‌وڵه‌ته.
له مه‌نتێقی
سكولاریزاسیون
دا ، ئه‌و ناته‌باییه ریشه‌یه که له وڵاتانی
کاتولیکدا ده‌وڵه‌ت و کلیسا له به‌رانبه‌ر یه‌کد
ڕاده‌گرێ، بوونی نییه. له لایه‌ک "ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی" له‌گه‌ڵ کلیسای
دوور له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ک هه‌ر دژی یه‌ک ناوه‌ستن، به‌لکه به
پێچه‌وانه‌وه کلیساکانی پڕوتێستان به‌شێک له
ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌ته نه‌یه‌ته‌وه‌کان یش
ده‌گرن. لێره‌دایه که کلیسای پڕۆتێستان ، گه‌رچی
خاوه‌نی ناوه‌رۆکێکی دیموکراتیک نییه،به‌ڵام
وه‌ک کلیسای کاتۆلیک، ناوه‌ندێکی موتڵه‌ق گه‌را و
ته‌ک یاسایی
monolithique
، یش نییه.
بۆیه له ئه‌م کۆمه‌ڵگانه‌دا ناته‌بایی له‌گه‌ڵ
ڕۆحانییه‌تی پڕۆتێستان و به‌گشتی دژایه‌تی کردنی
ڕۆحانییه‌ت سالاریی
anti-cléricalisme
به‌رته‌سک و که‌متره له وڵاتانی
به‌مه‌زهه‌ب کاتۆلیک. له سێکۆلاریزمدا ، هیچ باسک
له له "لائیک"، سێکۆلاریزاسیون" و "جیایی دین
له ده‌وڵه‌ت" له ئارادا نییه. گۆڕانی ده‌وڵه‌ت
، کلیسا و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و "ده‌ربازبوون" له
سه‌یته‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دین(و دین سالاری) به‌ره
به‌ره و به ڕاگرتنی هێندێک پێوه‌ندی له نێوان
ده‌وڵه‌ت و کلیساوه ده‌چێته پێش.
بریتانیا ،دانمارک، و سوئید نموونه گه‌لی دیاری
"مه‌نتێقی سێکۆلاریزاسین"ن(گه‌رچی سوئید یاسای
جیایی دین له ده‌وله‌تی که‌له ساڵی 1995دا
په‌سه‌ند کرابوو، له ساڵی 2000 دا جێبه‌جێی کرد)
به‌و دابه‌شکردنانه‌ی که باسکران، دوو نموونه‌ی
دیکه‌ش ده‌بێ زیاد بکرێن. ئه‌ویش وڵاتانی چه‌ند
مه‌زهه‌بی(multiconfessionnels)ن
. واتا له‌م وڵاتانه‌دا به‌گشتی دوو مه‌زهه‌ب تا
ڕاده‌یه‌ک خاوه‌نی هێز و پێگه‌ی وه‌ک یه‌کن.
وڵاتانی ئاڵمان، هوله‌ند، و ئه‌و وڵاتانه‌ی که
که شوناسی مه‌زهه‌بی تێکه‌ڵ به کێشه و شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی بووه یا به‌گشتی شوناسی مه‌زهه‌بی
به‌ستراوه‌ته‌وه به خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاتی
بێگانه‌وه ، ئیرله‌ند و یوونان نموونه‌ی ئه‌م
شێوه له وڵاتانی چه‌ند مه‌زهه‌بین.
به‌م شێوه، له بواری پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت
و دین دا، ئێمه چوار "جۆر" یا "شێوه‌ی" ی
جیاوازمان له نێوان وڵاتانی ئورووپایی‌دا هه‌یه
که یه‌که یه‌که باسیان ده‌که‌ین و لێیان
ده‌کۆڵینه‌وه.
له به‌شه‌کانی داهاتوودا باسی چۆنییه‌تی
سه‌رهه‌ڵدان و ره‌وه‌ندی گه‌شه‌ی ئه‌م دوو لۆژیکه
(لائیزاسیون
و سێکۆلاریزاسیون)
له هه‌رکام له وڵاته جۆربه‌جۆره‌کانی ئورووپادا
ده‌که‌ین
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|